بەیاننامەی یەکێتی مامۆستایان لە ساڵیادی دامەزراندنیدا
پەروەردە 12:31 PM - 2022-05-14
یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا بەیاننامەیەک ئاڕاستەی حکومەت دەکات و داوا دەکات، بودجەی تەواو و پێویست، بۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا تەرخان بکرێت و موچە بەبێ دواكەوتن هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا بدرێت.
دەقی بەیاننامەکە........................
((یەكێتی مامۆستایان و مێژوەك لەخەبات خەرمانێك لەكاروچالاكی))
كوردستانیانی خۆشەویست
مامۆستایانی خۆنەویست
یەكێـتی مامۆستایانی كوردستان لە15/5/2022 ، شەست ساڵی تەواو لەتەمەنی پڕ لەسەخاوەتی خۆی بۆ گەل و نیشتمان و پەروەردە و فێركردن تەواو دەكات، لەو ماوە دوور و درێژەدا هەمیشە و بەردەوام لەیەك كاتدا لەسەنگەری خەبات و قوربانیدان و سەرمەشقی پرۆسەی پەروەردە و فێركردنیش بووە، لەو پێناوەدا زیاتر لە (480) سەركردە و ئەندامی خۆی پێشكەش بە خەباتی رەوای گەلی كوردستان كردووە و بە سەدانیتریشی لە زیندانەكاندا خۆڕاگرانە وانەی كوردایەتی و مەردایەتیان بە نەوە لەدوای نەوە گوتۆتەوە، هیچ شار و شارۆچكەیەك و دێیەك و ئەشكەوت و لاپاڵی شاخێك نەماوە نەیانكردبێتە فێرگەی خوێندن و فێركردن، بۆ ئەوەی ئەلف و بێی ئازایەتی و بەرخودان، بە رۆڵە چاوگەشەكان و لاوە خوێن گەرمەكان بڵێنەوە .
بەڕێزان خۆشەویستان
دوای ئەو هەموو بەخشین و خۆنەویستیە چاوەڕوانی ئەوە بووین لەهەموو كوچە و كۆڵانێك و بەردەبازێك، پەیكەرێك بۆ مامۆستا دروست بكرێت و قەرەبووی ئەو هەموو ئازایەتی و دڵسۆزیەی بۆ بكرێتەوە، لێ مەخابن لەبری ئەوە روبەڕوی چەندین كێشە و ئالنگاری بوونەوە، بە ئێستاشی لەگەڵدا بێت و بەشێوەیەك لە شێوەكان بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا، بێ سڵەمینەوە سورن لەسەر ئەداكردنی ئەركەكانیان بەباشترین شێوە، بۆ ئەوەی نەوەكان چارەنوسیان نەكەوێتە بەر مەنگەنەی بینە و نیە و بەو ئازارەوە نەچن كە ئێمەی هەتا بینا قاقا غەرق كردووە، ئەمە لەكاتێكدا حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان زۆر باش دەزانن جگە لەپرۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا، هیچ جێگرەوەیەكیتر نیە، بۆ كۆمەڵگەیەكی باش و چارەنوسێكی مسۆگەر، بۆیە دەبێت پەروەردە و خوێندنی باڵایەكی باش بكرێتە ئەولەویەت و ئیمكانیاتی ماددی و مرۆیی تەواوی بۆ بڕەخسێنرێ، چونكە سەرەنجام ئەوە دەبێتە هۆكار بۆ شێوە چارەسەرێك بۆ ئالنگاریەكانی ژینگە و گۆڕانكاریەكانی ئاوو هەواو تێكڕای ئەو پرسانەی تر لە بابەتی مافی مرۆڤ و مافی منداڵ و دادپەروەری كۆمەڵایەتی كە تەواوی جیهانی بەخۆوە سەرقاڵ كردووە، هەر ئەوەیە وادەكات بەپێداگیریەوە داوا لە حكومەتی هەرێم بكەین:-
1-بودجەی تەواو و پێویست، بۆ هەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا تەرخان بكات، بەبێ هێنانەوەی هیچ پاساوێك، بۆ دروستكردنی بینا و باڵەخانەی پۆشتە و بەرداخ، راهێنانی مامۆستایان و بەرزكردنەوەی تواناكانیان هەروەها تەواوی پێداویستیەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵای باش .
2-موچە بەبێ دواكەوتن هەموو مانگێك لەكاتی خۆیدا بدرێت، ئەو موچانەش كە پاشەكەوت یان بڕدراون بخرێتە سەر حسابی مامۆستا و لەداهاتودا لەبواری جۆراوجۆر سودی لێوەربگیرێت .
3-پلە بەرزكردنەوەی سەرجەم مامۆستایان لەباخچەی ساوایانەوە تا زانكۆ و پەیمانگاكان دەست پێبكاتەوە، ئەو ماوەیەش كە نەدراوە، بخرێتە سەر هەژماری مامۆستایان كە دەكرێتەوە، یان بەهەر ئالیەتێكیتر بەگونجاو دەزانرێت بۆ پێدانی .
4-دەست بەدابەشكردنەوەی زەوی نیشتەجێبوون بكرێتەوە، چونكە زیاتر لە (60%)ی مامۆستایان لەیەك مەتر زەوی چوار گۆشە لەم هەرێمە بەهرەمەند نەبوون.
5-بەپەلە و بێ دواكەوتن كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر بكرێت، بە گرێبەست یان بەدامەزراندن .
6-یاسەیەكی خانەنشینی تازە و یەكگرتو دەربكات، هاوشێوەی یاسای خانەشینی حكومەتی مەركەزی، بۆ ئەوەی غەدر لە خانەنشینانی شایستە نەكرێت.
7-بایەخدان بەخوێندنی كوردی لە ناوچە دابڕێنراوەكان هەروەها بە پێدراوەكانی مامۆستایان كە لە ئێستادا وێڕای كێشە هونەری و تەكنیكیەكان كێشەی نەتەوەییشیان هەیە.
بەڕێزان...
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە ئەركی خۆی دەزانێت لەم بۆنە گەورەیەدا، سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی شەهیدان بەگشتی و مامۆستایانی شەهید بەتایبەتی هەروەها مامۆستایانی كۆچكردووش بنێرێت، لە پەروەردگاریش دەپاڕێینەوە دەست بەتەمەنی ئەوانەشەوە بگرێت كە خانەنشین بوون كە هەریەكەیان لەوانە بەهاری تەمەنی خۆیان بە نەوە لەدوای نەوەی ئەم گەل و وڵاتە بەخشیوە، بەگەرموگوڕیەوەش دەست و پەنجەی تەواوی مامۆستایان بە وانەبێژە خۆشەویستەكانیشەوە دەگوشین، هیوای سەر ساغی و سەلامەتیان بۆ دەخوازین كە سەرباری ئەو هەموو ئازار و مەینەتیە بە روحیەتێكی پڕ لەهەست و سۆزەوە لەسەر راپەڕاندنی ئەركەكانیان بەردەوامن، لەوەش دڵنیا بن كە داكۆكیكارێكی سەر سەختی مافە رەواكان و پێدراوە یاساییەكان دەبین، هەموو رێگەیەكیش بۆ بەرجەستەكردنیان دەگیرێتەبەر.
**پیرۆز بێت ئەم یادە هەر بژین و سەركەوتوبن**
یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
مەكتەبی سكرتاریەت
15 / 5 / 2022
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نرخی یۆرۆ زیاتر دادهبهزێت
10:42 AM - 2022-07-07 -
عەمار حەکیم لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی جەختمان لەکۆتایی هێنان بەچەقبەستووی سیاسی کردەوە
12:23 AM - 2022-07-07 -
راپەڕین .. كەسێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلدەستدا
11:13 PM - 2022-07-06 -
قوباد تاڵەبانی: یاسای كار بازاڕ و كەرتی تایبەت زیاتر دەبوژێنێتەوە
09:45 PM - 2022-07-06
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ: بەشداری کردنی سەرجەم لایەنەکان ھۆکارە بۆ سەقامگیریی
08:55 PM - 2022-07-06
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ناچینە ژێر باری فشارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ
06:46 PM - 2022-07-06
سەرۆك بافڵ: یەكێتی لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق بووە
04:06 PM - 2022-07-06
زۆرترین خوێنراو
-
مامۆستایەکی زانکۆ: هیچ پرۆسەیەک نابێتە جێگرەوەی سەرژمێری دانیشتوان
عیراق 01:36 PM - 2022-07-06 -
هەڵمەتی دەستگیركردنی قاچاغچییەكان دەستپێدەكات
جیهان 01:33 PM - 2022-07-06 -
كوتانی شێرپەنجەی مەمك گەشەی پێدەدرێت
جیهان 01:08 PM - 2022-07-06 -
وەزارەتی تەندروستی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات
کوردستان 12:14 PM - 2022-07-06 -
حەوت تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستگیردەكرێن
کوردستان 11:46 AM - 2022-07-06 -
دوو كارمەندی كۆمپانیای نەوت گیانلەدەستدەدەن
عیراق 11:08 AM - 2022-07-06 -
دوکان.. ئامادەکاری بۆ رۆژانی جەژن دەکرێت
کوردستان 10:41 AM - 2022-07-06 -
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی فشارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق كۆدەبێتەوە
کوردستان 10:02 AM - 2022-07-06