}

كچه‌ كه‌ركوكییه‌ك ده‌بێته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی سكۆتله‌ندا

کوردستان 09:25 PM - 2022-05-07

كچه‌ په‌نابه‌رێكی كه‌ركوكی كه‌ ته‌مه‌نه‌ی 33 ساڵه‌و په‌نابه‌ره‌ له‌ وڵاتی سوید له‌هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو وله‌سه‌ر لیستی پارتی نه‌ته‌وه‌یی سكۆتله‌ندی بووه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی له‌و وڵاته‌.ُ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش له‌ ناوه‌نده‌كانی ڕاگه‌یاند له‌و وڵاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌وانه‌ ماڵپه‌ری bbc كه‌ گڕنگیه‌كی باشی پێداوه‌ ونوسیویتی رۆزا كچه‌ په‌نابه‌ره‌ كورده‌كه‌ی كه‌ركوك  سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا . نوسیشتی رۆزا خه‌ونه‌كه‌ی به‌دیهێناوه‌ چونكه‌ هه‌ر له‌مناڵیه‌وه‌ ڕۆزا گروپێكی به‌ناوی كچانی گلاسكۆی بۆ به‌رگری له‌مافی په‌نابه‌ران پێكهێناوه‌ . دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شی نبكۆلا سه‌یرجن سه‌رۆك وه‌زیرانی سكۆتله‌ندا رایگه‌یاجد كه‌وا رێز له‌ رۆزا ده‌گرێت وله‌خۆشیدا چاوی پڕ له‌ فرمێسك بووه‌.

رۆزا ساڵح زانكۆی ستراسكلایدی خوێندووه‌ و ساڵی 2013 بڕوانای له‌یاسا و زانسته‌ سیاسییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پابه‌رانی سكوتڵه‌ندا له‌لیژنه‌ی خوێندن كاریكردووه‌ له‌پێناو پێدانی ماف به‌خوێندكارنی په‌ناهه‌نده‌ی ئه‌و وه‌ڵاته‌به‌ر له‌پێنج ساڵ ناوی وه‌ك یه‌كێك له‌ژنه‌ دیاره‌كانی سكوتڵه‌ندا دیاریكراوه‌ و بوه‌ته‌ ئه‌ندام له‌رێكخراوی سالتیری تایبه‌ت به‌ژنان.

PUKmedia ئازاد شكور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket