riklam

پرسه‌نامه‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی به‌كر سه‌عید

کوردستان 03:31 PM - 2022-05-07

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی به‌كر سه‌عید، برای نیاز سه‌عید و هاوسه‌ری خاتوو كوێستان محه‌مه‌د پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌كه‌یان ده‌كات.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌...
به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك (به‌كر سه‌عید) هاوسه‌ری خاتوو كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم و برای به‌ڕ‌ێز نیاز سه‌عید، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدان و بیروهۆشیاریمان پێگه‌یشت.
بۆ ئه‌م خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌ پرسه‌ و هاوخه‌می خۆم ئاڕ‌استه‌ی ئێوه‌ و بنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌م. له‌خوای گه‌وره‌ داواكارم رۆحی كۆچكردوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و سه‌بووری و ئارامی به‌ ئێوه‌ش ببه‌خشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی


PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket