په‌روه‌رده له‌باره‌ی خوێندكاره ئاواره‌كانی شه‌نگال بڕیارده‌دات
کوردستان 03:28 PM - 2022-05-05
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند بڕیارێكی له باره‌ی ئه‌و خوێندكارانه‌ی سنووری شه‌نگال ده‌ركردووه كه به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ناوچه‌كه‌وه، ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانی سنووری دهۆك بوون.
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه:
ڕاگه‌یه‌نراوێك له وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه :
به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناسه‌قامگیره‌ی له سنووری قه‌زای شه‌نگال هه‌یه، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی (سنونێ و خانه‌سوور و دووگر)، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و قوتابیانه‌ی كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ڕوویان له سنووری پارێزگای دهۆك كردووه بریارماندا:
١- به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی دهۆك و په‌روه‌رده‌ی شه‌نگال مان راسپاردووه كه ئه‌و قوتابیانه‌ی سه‌ر به قوتابخانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستانن ئێستا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان ڕوویان له پارێزگای دهۆك كردووه وه له‌كه‌مپه‌كان یان ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان نیشته‌جێن ده‌توانن له قوتابخانه‌ی ناو كه‌مپه‌كان و ئه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كانیش له نزیكترین قوتابخانه خۆیان تۆمار بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن و پاشان نمره‌كانیان له رێگای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی دهۆكه‌وه ده‌چێته‌وه قوتابخانه‌كانی خۆیان، هه‌روه‌ها ئه‌و قوتابیانه‌ی كه به‌هۆی دۆخی ئێستایان ئاماده‌سازنین بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو ده‌ده‌ین به به‌رێوه‌به‌ری گشتیی په‌روه‌رده‌ی دهۆك له كاتێكی دیكه‌ی گونجاو تاقیكردنه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجام بده‌ن به‌جۆرێك هیچ قوتابییه‌ك له‌و قوتابیانه نابێت مافیان بفه‌وتێت به‌هۆی به‌جێهێشتنی شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیانه‌وه.
٢- به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراقی فیدرال په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیم ئه‌نجامدا سه‌باره‌ت به‌و قوتابیانه‌ی كه ئێستا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانیان ڕوویان له پارێزگای دهۆك كردووه و سه‌ر به قوتابخانه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقی فیدرالن، داوام لێ‌كرد هه‌موو رێكارێكی گونجاو بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و قوتابیانه پارێزراو بێت، جه‌نابی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عیراقی فیدرال به‌ڵێنی دا كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی نه‌ینه‌وا راده‌سپێرن كه هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو بنێن و تیمێكی كاركردن دروست بكه‌ن بۆ ئه‌و بابه‌ته و دڵنیایی دا كه هه‌موو رێكارێكی گونجاو ده‌گرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مافی ئه‌و قوتابیانه نه‌فه‌وتێت.
PUKmedia وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم
هەواڵی زیاتر
-
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی یەکێتی بەشداری جەژنی سەری ساڵی ئیزدییەکان دەکات
ی ن ک 08:17 PM - 2024-04-17 -
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
کوردستان 06:03 PM - 2024-04-17 -
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17