riklam

زانكۆی راپه‌ڕین واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵی راگه‌یاند

کوردستان 02:43 PM - 2022-05-05

ئه‌نجومه‌نی زانكۆ راپه‌این له‌ راگكه‌یانراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردوه‌، له‌(14ی ئایار)ه‌وه‌ ده‌ستده‌كرێت به‌تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ.

ئه‌مڕۆ (5ی ئایاری 2022) به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس، ئه‌نجومه‌نی زانكۆی راپه‌ڕین، كۆبۆوه‌و بۆ یه‌كخستنی ساڵنامه‌ی خوێندنی زانكۆیی بڕیاردرا تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی له‌رۆژی (14ی ئایاری 2022)ه‌وه‌ ده‌ستپێبكرێن له‌خوێندنی به‌یانیان و ئێواران له‌سه‌رجه‌م به‌ش و كۆلێژه‌كان.

ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی راپه‌ڕین به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی ساڵنامه‌ی خوێندنی زانكۆیی و زیاتر ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌ته‌ بۆ خوێندكارانی سه‌رجه‌م به‌ش و كۆلێژه‌كان له‌خوێندنی به‌یانیان و ئێواران، تا خوێندكاران كاتی زیاتریان له‌به‌رده‌ست بێت بۆ خوێندن، و هه‌روه‌ها به‌ڕه‌چاوكردنی دۆخی دارایی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانیشه‌.

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ تا رۆژی تاقیكردنه‌وه‌كان كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی (14ی ئایاری 2022) خوێندكاران له‌ماڵه‌كانیان ده‌مێننه‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی زیاتر هه‌لی خوێندنیان هه‌بێت، هاوكات هه‌ر به‌ش و كۆلێژێك خواستی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بابه‌تێك یان وانه‌یه‌ك به‌پێویست بزانێت ده‌توانن به‌شێویه‌ سه‌رهێڵ (ئۆنلاین) وانه‌كان بخوێنن.

PUKmedia ئه‌نجومه‌نی زانكۆی راپه‌ڕین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket