یەکێتی نوسەرانی جینۆساید و ئەنفال پەیام ئاڕاستەی حکومەت و پەرلەمان دەکات
کوردستان 12:37 PM - 2022-05-03
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان بۆ قۆناغی چوارەمی شاڵاوەکانی ئەنفال راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوەو لەم رۆژەدا پەیامی خۆی ئاراستەی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەکات کەبایەخ بە دۆسیەی ئەنفال بدەن و چیتر بێ تەرخەم نەبن.
راگەیەنراوی یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان بۆ قۆناغی چوارەمی شاڵاوەکانی ئەنفال
"حکومەت و پەرلەمان لە دۆسیەی ئەنفالدا بێ تەرخەمن"
قۆناغی چوارەمی ئەنفال یەکێکە لەھەشت قۆناغە شومەکەی ئەنفالی قڕکردنی گەلی کورد.
لە رۆژی ١٩٨٨/٥/٣ دەستی پێکرد و ناوچەیەکی جوگرافی بەرفراوانی لە دەوروبەری زێی بچوک لە ناوچەکانی ( شوان و شێخ بزێنی و کۆیەو تەقتەق و خەلەکان و قڵاسێوکە) و گوندەکانی بەتەواوی گرتەوە.
سوڵتان ھاشم راستەوخۆ فەرماندەیی ئەم قۆناغەی کردوەو لەگەڵ ھێزی پیادەی رژێمی بەعس بەشداری پەلاماردانەکەی کردوە.
لەم پەلامارەدا ھەردوو گوندی ( گۆپتەپەو عەسکەر) بەچەکی کیمیاوی بۆمباران کران.
لەم قۆناغەدا نزیکەی ١٠ ھەزار مرۆڤ بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن.
وەک قۆناغەکانی تری شاڵاوەکانی ئەنفال رژێم بەبەیاننامە دەستپێک و کۆتایی قۆناغەکانی رادەگەیاند بە جوگرافیای پەلاماردانەکانەوە.
ماوەی ئەم قۆناغە تەنیا پێنج رۆژ بوە لە ١٩٨٨/٥/٣ بۆ ١٩٨٨/٥/٨
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان ئەم تاوانە بەبیر دێنێتەوەو یادی قوربانیەکان بەزیندوویی رادەگرێت،لەم پەیامەشدا بەپێویستی دەزانین داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن و ھەموو جۆرەکانی میدیای کوردی و عیراقی بکەین بایەخ بەو مێژوەو تاوانەکانی شاڵاوی ئەنفال و لێکەوتەکانی بدەن. زیاتر گرنگی بە پرسی جینۆسایدی گەلەکەمان بدرێت و پانتایی زیاتری بۆ تەرخان بکرێت. ئەنفال تەنها لە رۆژی ٤/١٤ی ساڵ کورت نەکرێتەوە. بەڵکو دەکرێت راپۆرت و فیلم و ھەواڵ و بەرنامەی هەفتانەو مانگانەی لەسەر بکەن. لە پلانی میدیاییدا بە بەردەوامی ناوی ئەنفال و قوربانی و جەلاد بخرێتە روو.
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان لەم رۆژەدا پەیامی خۆی ئاراستەی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەکات کەبایەخ بە دۆسیەی ئەنفال بدەن و چیتر بێ تەرخەم نەبن.
یەکەم: ئەو شوێنانەی پێی دەوترێت مۆنیۆمێنتەکانی ئەنفال، بایەخیان پێ بدەن و بکرێن بەمۆنۆمێنت و پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکرێت. بە راستی بکرێن بە مۆنۆمێنت.
دووەم: ئەرکە یاساییەکان رابپەڕێنن بەتایبەتی بەتاوان ھەژمارکردنی گومانکردن لەقەبارەی قوربانیانی ئەنفال و پیاھەڵدان و ستایشکردنی تاوانبارانی ئەنفال.
سێیەم: ھێنانەوەی روفاتی قوربانیانی ئەنفال لە باشوری عیراق دوای پشکنینی پزیشکی. ئەم بابەتە بکرێت بە دۆسیەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراقی.
چوارەم: گۆڕینی میکانیزمی یادکردنەوەی قوربانیەکان بە پرۆژەو کارو خزمەتکردن نەک گوتارو بەناو چالاکی رووکەش.
پێنجەم: ھەوڵدانی ھەمەلایەنە بۆ ناساندنی ئەنفال لەناوەندە نێودەوڵەتیەکان و لەئاستی ناوخۆش.
شەشەم: داواکارین پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسای یەکێتیەکەمان پەسەند بکات بۆ ئەوەی کارایانەتر نوسەرانی جینۆساید بتوانن ئەرکە ھاوبەشەکانیان راپەڕێنن و یەکێتیەکەمان رۆڵی گەورەی خۆی ببنێ لەم پێناوانەدا.
لەرۆژی ٥/٣ دەستپێکی قۆناغی چوارەمی شاڵاوەکانی ئەنفالدا وەک یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان داواکارین یادەکان شایستەترو کاریگەرتربن و ھەموو سەفارەت و کونسوڵخانەو نوسینگەی وڵاتانی بیانی لەعیراق و کوردستان بانگھێشتی مەراسیمەکانی جینۆسایدی کوردستان بکرێن. بەزمانی بیانی و بە شێوازی جیاوازتر پەیامەکان ئاراستەی دەرەوەو ناوەوەی وڵات بکرێت.
نەمری بۆ رۆحی قوربانیانی ئەنفال و ھەمیشە سەربەرزی بۆ کەسوکاریان.
نەفرەت لەئەنجامدەرانی تاوانی ئەنفال.
یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان
٢٠٢٢/٥/٣
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامهزراندن لهتهندروستی ههڵهبجه دهستپێدهكات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبهربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27