riklam

کەرکوک.. 44 خوێندنگای نمونەیی دروستدەکرێن

کوردستان 09:46 AM - 2022-04-30

پرۆژەی نیشتمانی بۆ دروستکردنی خوێندنگا نمونەییەکان لە تەواوی عیراق دەستی بەکارەکانی کرد وبڕیار وایە 1000 خوێندنگا لەتەواوی عیراق دروستبکرێن بۆ شاری کەرکوکیش 44 خوێندنگا دابین دەکرێت لەو پرۆژەیە کە دابەشکراوە بەسەر سەنتەری شار و قەزای داقوق و قەزای حەویجەو وناحیەی زاب و ریاز و پردی ولەیلان وتازە .

 

پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای سینوتکی چینیەو دروستدەکرێت بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران . پەروەردەی کەرکوکیش ڕایگەیاندوە کەوا زەویەکان بۆ دروستکردنی ئەو 44 خوێندنگایە ئامادەیە بۆ کارکردن تیدا.

 

لەو بارەیەوە سەباح شێخ حەبیب ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:  ئەوان هەوڵدەدەن بەشێک لەو خوێندنگایانە بۆ پەروەردەی کوردی لەشارەکە تەرخانکرێت و لەهەمانکاتدا داوایەکیان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە کەوا پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش بەهەمان شێوەی پارێزگاکانی دیکەی عیراق ئەو خوێندنگایانەیان تێدا دروستبکرێت وهەرێمی کوردستان لەو پرۆژانە بێبەش نەکرێن.

 

PUKmedia ئازاد شوکور-کەرکوک

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket