فرۆشگای خوێندنگه‌كان داوای قه‌ربوو ده‌كه‌ن
کوردستان 08:58 AM - 2022-04-28
به‌هۆی زیانی كۆرۆناوه خاوه‌ن فرۆشگای خوێندنگاكان داوی قه‌ره‌بووی زیاتر ده‌كه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ده‌ڵێت، به‌داشكاندنی 20% نرخ و نه‌خستنه موزایه‌ده قه‌ره‌بوومان كردوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ساڵانه به‌رامبه‌ر بڕێك پاره حانوت یا فرۆشگای خوێندنگاكان له‌ڕێگای زیادكردنی ئاشكرا به‌كرێده‌دات كه داهاتێكی زۆر بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته دابین ده‌كات ، به‌ڵام له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ساڵانی 2020 و 2021 كێشه بۆ خاوه‌ن حانوته‌كانی هه‌رێم به‌گشتی و شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌تی دروستبوو كه بۆ رێگریكردن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له‌نێو خوێندكاران، حكومه‌ت ده‌رگای خوێنگاكانی داخست و خاوه‌نه‌كانیان نه‌یانتوانی ئه‌و دوو ساڵه خواردن و كه‌لوپه‌له‌كانیان بفرۆشن و زۆربه‌یان ماوه‌یان به‌سه‌رچوو زیانێكی زۆریان به‌ركه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده پاره‌ی كرێی حانوته‌كانی لێیان وه‌رگرتبوو.
له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د حه‌یده‌ر یه‌كێكه له‌خاوه‌نی حانوته‌كانی خوێندنگاكانی شاری هه‌ولێر به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند : له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسه‌كه من چوار حانوتم به‌كرێ گرتبوو كه یه‌كێكیان قوتابخانه‌یه‌كی عه‌ره‌بی بوو به‌هۆی زیانه‌كانم قوتابخانه عه‌ره‌بیه‌كه قه‌ره‌بووی منیان كرده‌وه‌و پاره‌ی ته‌واوی یه‌ك ساڵی دواتریان لێم وه‌رنه‌گرت ، به‌ڵام له‌قوتابخانه كوردیه‌كان نزیكه‌ی 11 ملیۆن دینارم زه‌ره‌ر كرد كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ته‌نیا 20% ی زیانه‌كه‌میان قه‌ره‌بوو كرد كه ده‌بوایه 80% بوایه یا بیانگوتبایه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له‌ساڵی داهاتوو لێتان وه‌رناگرین ، چونكه ئێمه دوو ساڵ تووشی ئه‌و زیانه بووین كه به‌نرخێكی وامان گرت كه ته‌نیا پاره‌مان گۆرٍیه‌وه‌و سودمان لێ نه‌بینی.
سه‌باره‌ت به‌بڕی پاره‌ی به‌كرێ گرتنی حانوت محه‌مه‌د وتی : حانوتێكم به‌بڕی 3 ملیۆن و 600 هه‌زار دینار به‌كرێ گرت به‌ڵام به‌هۆی كۆڕۆنا زۆر زیانم كرد ته‌نیا 250 هه‌زار دینار قه‌ره‌بووم وه‌رگرت كه رێژه‌یه‌كی زۆر خواردنه‌كانم به‌سه‌رچوون و فرێمدان جگه له‌وه باجیشمان هاته سه‌ر كه حانوت هه‌بووه بڕی 160 هه‌زار دیناری داوه بۆ قه‌ره‌بووی زیاتری ئێمه‌ش چه‌ندینجار چووین بۆ لای به‌رپرسانی په‌روه‌رده‌و داوامان كردووه ، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر به‌و رێژه‌یه قه‌ربوویان كردووینه‌ته‌وه زیاتریان نه‌كردین به‌ڵێنیان پێداوین قه‌ره‌بوومان بكه‌ینه‌وه ، به‌ڵام به‌كرده‌یی ته‌نیا ئه‌و 20% بووه.
جگه له‌كێشه‌ی زیانه‌كان ، فرۆشگای قوتابخانه‌كان كێشه‌ی بیناكه‌یان هه‌یه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌و خاوه‌ن فرۆشگایه‌ی هه‌ولێر وتی : زۆر كه‌موكوڕیان هه‌یه بۆ نمونه سیستمی گه‌رمكه‌ره‌وه‌و ساردكه‌ره‌وه‌یان نیه به‌شێكیان سیستمی ئاویان تێدانیه ، بۆیه من له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم بۆم راكێشاوه ته‌نیا قوتابخانه تازه‌كان هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندی له‌و شێوانه‌یان هه‌یه.
باسی له‌وه‌شكرد، ساڵانه به‌كرێگرتنی حانوته‌كان نرخی زیاد ده‌كرێت و په‌روه‌رده‌ش نایه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌كه‌ی بكات ، بۆیه ناچار ده‌بین نرخی كه‌لوپه‌له‌كانمان گران بكه‌ین ، به‌ڵام من نرخه‌كانیم گران نه‌كرد ، چونكه قوتابخانه‌ی من سه‌ره‌تایی بوون قوتابیه‌كانی ئه‌و پاره زۆره‌یان پێ نیه كه ئێستاش نرخی هه‌موو شتێك گران بووه سوودمان كه‌م بۆته‌وه.
دیدار سه‌عده‌دین یه‌كێكی تر بوو له‌خاوه‌ن حانوته‌كانی شاری هه‌ولێر كه له‌قوتابخانه‌ی سۆلاڤی كچان فرۆشگاكه‌ی كردووه‌ته‌وه ده‌یوت : له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی كۆڕۆنا تووشی ئه‌و قه‌یران و زیانه بووین بازاری ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌وامكردنی خوێندكارانه ئه‌وكات كه‌لوپه‌ل و خواردنێكی زۆرمان كڕی و هێنامانه ناو فرۆشگاكه‌مان ، كاتێك ده‌وامی قوتابخانه‌كان داخران ، لایه‌نی په‌یوه‌ندار هیچ حسابێكیان بۆ دۆخی ئێمه نه‌كرد ئه‌وه‌بوو كه‌ڵاكانمان هه‌مووی له‌سه‌رمان مایه‌وه كاتێكیش ئێمه له‌سه‌ره‌تای ساڵ حانوت به‌كرێ ده‌گرین پاره‌ی كرێیه‌كه به‌یه‌كجار ئه‌وكات ده‌ده‌ین به‌په‌روه‌رده كه ئه‌و ساڵی ڤایرۆسه‌كه له‌هه‌رێم بڵاوبوه‌وه من زیاتر له 2 ملیۆن دینارمدا قه‌ره‌بووم وه‌رگرت ، به‌ڵام رێژه‌ی قه‌ره‌بووه‌كه 15% بوو كه له‌ئاستی زیانی ئێمه‌دا نه‌بوو كه ده‌مانویست 50% بێت كه زیانی من له‌و دوو ساڵه‌ی كه‌ره‌نتینه كه له‌فرۆشگاكه‌م كه‌وت نزیكه‌ی 10 تا 15 ملیۆن دینار بوو جگه له‌خۆم زۆربه‌ی خاوه‌ن حانوته‌كان زیانیان به‌ركه‌وت.
وتیشی: به‌هۆی ئه‌و زیانه زۆره‌ی به‌رمكه‌وت ئه‌مساڵ وازم له‌كاری حانوتی قوتابخانه هێنا ، چونكه داوام كرد به‌هۆی زیانه‌كانم نرخی به‌كرێدانه‌كه‌ی كه‌م بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام كه‌میان نه‌كرده‌وه ، بۆیه ساڵی داهاتوو ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه گران بێت ئاماده نیم به‌كرێی بگرمه‌وه.
یه‌كێكی تر له‌كێشه‌كانی حانوتی خوێندنگاكان وه‌ستانی فرۆشیاره گه‌ڕۆكه‌كانه له‌به‌رده‌م قوتابخانه‌كان كه به‌وته‌ی چه‌ند خاوه‌ن حانوتێك به‌هۆی پڕفرۆشی خواردنی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌كان زۆربه‌یان زیانیان به‌ركه‌وتووه كه فرۆشی خواردن و كه‌لوپه‌كانی فرۆشگای قوتابخانه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
جگه له‌و كێشانه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی حانوت به‌كرێ له‌حكومه‌ت ده‌گرن خۆیان كاری تێدا ناكه‌ن و به‌نرخێكی گرانتر به‌خه‌ڵكی تر ده‌یفرۆشنه‌وه ، له‌وباره‌یه‌وه محه‌مه‌د چاوشین گه‌نجێكی شاری هه‌ولێره‌و حانوتێكی له‌یه‌كێك له‌قوتابخانه‌كانی هه‌ولێر له‌خاوه‌ن حانوتێكی تر به‌كرێ گرتبوو ده‌یوت: ئه‌و فرۆشگایه‌ی من و هاوڕێكه‌م كاری تێدا ده‌كه‌ین له‌بنه‌ڕه‌تدا به 3 ملیۆن و 750 هه‌زار دینار له‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌رگیراوه ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و كه‌سه‌ی بۆی ده‌رچووه كڕیومانه بڕی 6 ملیۆن دینارمان پێی داوه تا رازی بووه بۆ یه‌ك ساڵ به‌ئێمه‌ی بفرۆشێت.
له‌باره‌ی كڕینیان به‌و نرخه زۆره ئه‌و گه‌نجه وتی : هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌كرێگرتنی حانوت له‌قوتابخانه‌كانی شاری هه‌ولێر بۆ هه‌موو كه‌سێك ئاسان نیه ، چونكه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌سه‌وه قۆرخكراوه‌و به‌شێوه‌یه‌كه كه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه كه راسته ساڵانه له‌ڕێگای زیادكردنی ئاشكرا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه فرۆشگا‌كان به‌كرێ ده‌درێت ، به‌ڵام ئه‌و ژماره كه‌سه له‌نێوان خۆیان رێككه‌وتنیان كردووه كه ده‌بێت بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه كه‌سه ده‌ربچێت كه پێشتریش وه‌ریانگرتووه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه كێشه‌یه‌كی تری ئه‌وان پشووه ره‌سمیه‌كانه‌و وتی : ئه‌مساڵ ژماره‌ی پشووه‌كان زۆر بوون ئه‌مه‌ش زیانی زۆری به‌ئێمه گه‌یاند به‌تایبه‌تی پشووه‌كانی سه‌ری ساڵ و نه‌ورۆز هاوكات به‌هۆی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌شێكی زۆر له‌خوێندكاره‌كان به‌ڕۆژو ده‌بن ئه‌مه‌ش واده‌كات فرۆشگای خوێندنگاكان رێژه‌ی فرۆشتنیان 75% كه‌مبێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی فرءَشگای خوێندنگاكان، سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كوردستانی نوێی راگه‌یاند : وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كات ساڵانه فرۆشگای قوتابخانه‌كان بۆ به‌كرێدانی ده‌خاته موزایه‌ده‌وه ، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ده‌رگای خوێندنگاكان بۆ دوو ساڵ داخران ، بۆ قه‌ره‌بووی خاوه‌ن فرۆشگاكانیش وه‌زاره‌ته‌كه‌مان به‌ڕێژه‌ی %20 داشكاندنمان بۆ نرخی كرێی دوو ساڵیان كرد له‌كاتێكدا ده‌وام له‌ساڵێكیان بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م راگیرا ، هه‌روه‌ك ئه‌و دوو ساڵه‌ش نه‌مانخسته موزایه‌ده‌وه وه‌كو قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌مان خاوه‌ن فرۆشگا‌كان فرۆشگاكانی خۆیان به‌كرێ گرته‌وه، بۆ ئه‌مساڵیش رێنمایی نوێمان ئاماده‌كردووه‌و ئه‌مجاره ده‌یخه‌ینه موزایه‌ده‌وه.
سه‌باره‌ت به‌قۆرخكاری له‌ڕێوشوێنی موزایه‌ده‌ی به‌كرێدانی فرۆشگا‌كان ، سیوه‌یلی وتی : ئێمه به‌هیچ جۆرێك رێگا به‌قۆرخكاری ناده‌ین هه‌ر خاوه‌ن فرۆشگایه‌ك سه‌رپێچی بكات رێكاره كارگێڕیه‌كان له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگاكان به‌رامبه‌ری په‌یڕه‌و ده‌كرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگا به‌وه ناده‌ین خاوه‌ن فرۆشگا‌كان دوای وه‌رگرتنی فرۆشگا‌كان له‌موزایه‌ده به‌رامبه‌ر به‌پاره‌یه‌كی زیاتر بیفرۆشنه‌وه خه‌ڵكی تر.
وتیشی : ژماره‌ی ته‌واوی حانوته‌كانی قوتابخانه‌كانم له‌لانیه، به‌ڵام له‌كۆی 6 هه‌زارو 750 خوێندنگا له‌هه‌رێم زۆربه‌یان فرۆشگاو حانوتیان هه‌یه ته‌نیا ئه‌گه‌ر له‌قوتابخانه‌ی گونده‌كان نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ده‌وترێت لێخۆشبوو‌ن و قه‌ره‌بووه‌كه‌ی زیانی خاوه‌ن فرۆشگا‌كان كه‌مبووه ، وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رایگه‌یاند : بابه‌تی دارایی و پاره‌ی حانوت و رسوماته‌كانی ، په‌یوه‌ندی به‌رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌یه ئێمه مافی لێخۆشبوونمان نیه له‌ڕسوماتی حكومه‌ت ، بگره ئه‌و قه‌ره‌بووه‌شی كراوه ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیشی بۆ وه‌رگیراوه.
وتیشی: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ حانوته‌كان هه‌یه ئه‌وان رێنماییان بۆ ده‌رده‌كه‌ن كه ده‌بێت مه‌رجه ته‌ندروستیه‌كانیان تێدابێت و لیژنه‌ی ته‌ندروستیش ناوبه‌ناو سه‌ردانی هه‌موو فرۆشگا‌كان ده‌كات ئه‌وانیش له‌هه‌ر شوێنێك كه‌موكوڕی هه‌بێت یا پێیان چاك ده‌كه‌ن یا دایده‌خه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه دانانی نرخ و خه‌مڵاندنی به‌كرێدانی ساڵانه‌ی فرۆشگای خوێندنگاكان به‌پێی ژماره‌ی قوتابی قوتابخانه‌كانه ، هه‌روه‌ك به‌پێی ژماره‌ی ده‌وامی خوێندنگاكانیشه كه یه‌ك ده‌وامی و دوو ده‌وامی هه‌یه كه نرخه‌كانی جیاواز ده‌بێت یا شوێنی جوگرافی خوێندنگاكانیش رۆڵیان له‌دیاریكردنی نرخه‌كانی به‌كرێدان هه‌یه كه یه‌كێك له‌ناحیه یا قه‌زایه‌ك بێت نرخی جیاوازه له‌یه‌كێكی تر كه له‌سه‌نته‌ری پارێزگایه‌ك بێت.
سه‌باره‌ت به‌زۆری پشووه‌كان و زیانی بۆ خاوه‌ن فرۆشگا‌كان، سامان سیوه‌یلی وتی: ئێمه به‌پێی ساڵنامه‌ی خوێندن فرۆشگاكه‌یان پێده‌ده‌ین و خاوه‌نه‌كانیان خۆشیان ده‌زانن چه‌ند رۆژ پشووه‌و چه‌ندیش ده‌وامه.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18