riklam

فەڕەنسییەكان نەیانهێشت توندڕەوێك بگاتە لوتكەی دەسەڵات

جیهان 09:56 AM - 2022-04-25

میدیاكانی فەڕەنسا سەركەوتنی ماكرۆنیان بەسەر مارین لوپێن بەرێژەی 58.5% راگەیاند و راشیانگەیاند، فەڕەنسییەكان بەدەنگدانی رێگاگرتن نەك بە دەنگدان بە بیروباوەڕ دەنگیانداوە، زۆربەی هەرەزۆری دەنگەكان بۆ رێگاگرتن بووە لە سەركەوتنی مارین لوپێن وەك سەرۆكی فەڕەنسا نەك بۆ ئیمانیول ماكرۆن.

ئەنجامی دەنگدان بۆ سەرۆكی فەڕەنسا، دەریدەخات كە فەڕەنسا رێگانادات بە حزبێكی توندڕە و رەگەزپەرست بگاتە لوتكەی دەسەڵات، حزبێك كە لە هەوڵی دابەشكردنی كۆمەڵانی خەڵكی فەڕەنسادایە و دژی موسڵمان و كۆچبەراندایە و فەڕەنسا بۆ فەڕەنسییەكان ئەگەڕینێتەوە و كەسیتر بۆینییە تییدابژی، بۆیە لەڕێگای پڕۆسەی دیموكراسی و لەڕێگای دەنگدانەوە، بۆ جاری سێیەم فەڕەنسییەكان بنەماكانی كۆماریان پاراست و رێگایانەدا كە مارین لوپێن و حزبەكەی گرتبوونەوەی نیشتمانی بگەنە لوتكەی دەسەڵات.

ئەمڕۆ بە ئاشكرا دەركەوت كە ژمارەیەكی زۆر لە فەڕەنسییەكان بەدەنگدانی رێگاگرتن نەك بە دەنگدان بە بیروباوەڕ دەنگیانداوە، زۆربەی هەرەزۆری دەنگەكان بۆ رێگاگرتن بووە لە سەركەوتنی مارین لوپێن وەك سەرۆكی فەڕەنسا نەك بۆ ئیمانیول ماكرۆن.

شایەنی باسە كە ریژەی لە 28،2٪ فەڕەنسییەكان نەچوون بۆ دەنگدان، رێژەی لەم شێوەیەش لە ساڵی 1969 ەوە رووینەداوە، بە رێژەیەكی مێژوویی ئەژمار دەكرێت.

هەر دوای سەعات 8ی ئێوارە، بەسەدان خۆنیشاندەران رژانە ناو شەقام و گۆڕەپانەكانەوە، بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە سەركەوتنی ماكرۆن لە لایەك و لە رێژەی لە 42،5٪ بۆ مارین لوپێن، خۆنیشاندەران پێیانوایە كە لە 42،5٪ رێژەیەكی زۆرە بۆ گرتبوونەوەی نیشتمانی، دروشمی ئەو سەدان خۆپیشاندەرانە بریتیبوو لە (نە ماكرۆن نە مارین).

سەعات 10 شەوی رابردوو باكاتی پاریس، سەرۆك ماكرۆن لەگەڵ خاتوو برجید دەست لەناودەست و بەیاوەری ژمارەیەكی بەرچاو لە مێردمنداڵانەوە، گەیشتە كێڵگەی مارس لەبەردەم بورجی ئیڤڵدا، كە بە هەزاران هەواداروئەندام و دۆستانی فەڕەنسا چاوەڕوانیان دەكرد.

ماكرۆن وتاری سەركەوتنی پێشكەشی ئامادەبووان كرد و تێیدا بەگەرمی سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی ئەوانە كرد كە لە سەرەتاوە تا رۆژی سەركەوتن، هاوكار و پشتگیریان كردووە و بەڵێنیدا كە لاماوەی 5 ساڵی داهاتوودا هەموو ئەو بەرنامە و بەڵێنانە جێبەجێ بكات و ببێتە سەرۆكی هەموو فەڕەنسا بەبێ جیاوازی بەوانەی كە دژی ئەویش دەنگیانداوە.

هەر دوای ئاشكرابوونی ئەنجامە بەراییەكان، وەك نەریتێكی دیموكراسی مارین لوپێن لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی سەركەوتنی لە ئیمانیۆل ماكرۆن كرد و هاوكات ماكرۆن بەسەدان پیرۆزبایی لە یەكیچتی ئەوروپاوە پێگەیشت، ئەنجوومەنی ئەوروپا خۆشحاڵە بە سەركەوتنی ماكرۆن بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە كاری هاوبەش كە 5 ساڵە دەستییان پێكردووە، هەروەها ماكرۆن بۆ ماوەی چوار مانگی تر بەردەوامدەبێت لەسەرۆكایەتی ئەوروپا.

لە رۆژانی داهاتووشدا پڕۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان دەستپێدەكات و هاوپەیمانێتی و یەكگرتن لەنێوان حزب و لایەنە سیاسییەكان و رەنگ و ئایدۆلۆژی حزبەكان دەستیپێكردووە و بەردەوامدەبێت.

 سەرۆك كۆمار بۆ ئەوەی بتوانێت هەموو بەرنامەو بەڵێنەكانی جێبەجێبكات پێویستی بە زۆرینەی پەرلەمانتەرانی حزبكەی هەیە لەپەرلەمان، هەڵبژاردنەكان بۆ پەرلەمان لە 12ی مانگی حوزەیران و 19ی حوزەیرانی ئەمساڵ وابڕیارە بەڕێوەبچێت.

PUKmedia حەمە عوسمان-فەڕەنسا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket