له‌ساڵڕۆژی كۆچی دوایی دایكی شه‌هیدان دا
کوردستان 08:55 AM - 2022-04-25
شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر مه‌رگی خاتوو وه‌سفیه‌دا تێپه‌ڕی و هێشتا برینه‌كانی له‌ده‌ستچوونی ئه‌و له‌لای زۆربه‌ی خه‌ڵك و كه‌سوكاری شه‌هیداندا ساڕ‌ێژ نه‌بووه، خۆشه‌ویستی و متمانه‌ی خه‌ڵك بۆ ئه‌و سه‌ركرده‌یه به ئه‌ندازه‌یه‌ك بوو كه هه‌مووان ده‌چوونه خزمه‌تی و هه‌مووانیش راز‌و نیازی دڵی خۆیان بۆ ده‌كرده‌وه، خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بۆئه‌و، له‌و سۆنگه‌یه‌وه بوو كه خودی مامۆستا هه‌مووكه‌سی خۆشده‌ویست، متمانه‌شیان پێی هه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و ساده‌و خاكیانه بۆ هه‌مووكه‌س ده‌دواو متمانه‌ی به‌هه‌مووان هه‌بوو، دڵسۆزانه و خه‌مخۆرانه‌ش هه‌ر بۆ هه‌موان ده‌كۆشا.
له‌مێژووی پڕ مه‌ترسیی سه‌ره‌تای شۆڕش و كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا، مامۆستا وه‌سفیه كه ئه‌وسا كیژۆڵه‌یه‌كی نازداری لاو بوو، ئه‌ندامێكی چالاكی رێكخستنه‌كان و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ته‌مبێكردنی تاوانباران بوو، ته‌ته‌ری شاره‌زا و جێگه متمانه‌ی نێوان شاخ و شاربوو، هاوكاره ئازاكه‌ی رێكخراوی (هه‌ڵۆی سوور)ی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجه‌ده‌رانی كوردستان بوو، هاوڕێی شه‌هید ملازم جوامێری قاره‌مانی به‌رپه‌تی سێداره‌و شه‌هیده‌كانی دیكه بوو.
مامۆستا هه‌ر به‌هه‌ق مامۆستا بوو، له پڕۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌دا به سه‌للیقه بوو، له‌شاخ و خه‌باتی چه‌كداریدا پێشمه‌رگه‌ی ژن و ژنه پێشمه‌رگه بوو، كادیری دڵسۆزی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و دواتریش كادیر‌و لێپرسراوی یه‌كێتی ژنانی كوردستان.
نمونه‌ی لێپرسراوی خزمه‌تگوزار و هه‌ڵسوڕاو بوو، سه‌كرده‌ی خه‌مخۆری رێبازی مام و یه‌كێتییه‌كه‌ی بوو، دواجاریش هه‌ڵگری ناسناوی دایكی شه‌هیدان.
مامۆستا، بیره‌وه‌ریی و یادگاریی شیرینی هه‌موومانه، ئای له‌و رۆژانه‌ی كه ئۆفیسه‌كه‌ی جمه‌ی ده‌هات له‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌ندامانی حزب و ئه‌ویش خۆشه‌ویستی و متمانه‌ی پێده‌به‌خشین، ئای له‌و رۆژانه‌ی به ته‌له‌فوون هه‌واڵی دۆستانی ده‌پرسی و ده‌یویست بزانێت كێ نه‌خۆشه و سه‌ردانێكی بكات، كێش پرسه‌ی هه‌یه و به‌شداری خه‌می بێت، كێ گله‌ییه‌كی هه‌یه و دڵی شكاوی بهێنێته‌وه جێی خۆی، كێ هه‌ستی برینداكراوه تا ساڕێژی بكات، ئای له‌و ژنه مه‌زنه كه نمونه‌ی ئه‌وم هێشتا نه‌بینیوه.
مامۆستا وه‌سفیه بۆ هه‌مووان چه‌تر بوو، باوه‌شێكی میهره‌بان و بۆنی دایك بوو، خۆم لێم بینیوه كه له‌گیرفانی خۆی كتێبی بۆ منداڵی شه‌هید چاپ كردووه، لێم بینیوه پاره‌ی له به‌رپرسان وه‌رگرتووه بۆ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و بۆ پرسه‌ی كه‌سانێك به‌هه‌ق پێویستیان به‌هاوكاری بووه، له پێناو خه‌ڵكدا زۆرشتم له‌مامۆستا بینیوه و بیستووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێم نه‌بیستووه باسكردنی خۆی و هه‌ڵپه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بووه، ته‌نانه‌ت به‌شاهێدی زۆركه‌سیش كه ئاگاربوون له گفتوگۆكه‌مان ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌كۆچی دواییه‌كه‌ی پێی وتم: (ئه‌مجاره‌و له‌كۆنگره‌ی چواردا كاندیدكردنم بۆ سه‌ركردایه‌تی ره‌تده‌كه‌مه‌وه).
مامۆستا ماندووبوو، به‌ڵام ماندوویه‌كی رووخۆش له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، شه‌كه‌ت بوو له كێشه‌كان و بێزاربوو له زۆرشت.
به‌داخه‌وه، ئه‌و گه‌وره‌ژنه، ئه‌و ته‌واره‌ی هاوتای هه‌ڵۆكان، شه‌ش له‌مه‌وبه‌رو له‌شه‌وی 25\26/4/2016، له رووداوێكی هاتووچۆدا، ماڵئاوایی لێكردین و كه سه‌رێكی به‌سوێی خسته دڵی هه‌موولایه‌كه‌وه.
ژیاننامه‌كه‌ی...
سه‌ركرده‌ی نه‌مر وه‌سفیه به‌نی وه‌یس عه‌لی ناسراو به مامۆستا وه‌سفیه یان (دایكی شه‌هیدان)، ساڵی 1951 له خێزانێكی نیشتمانپه‌روه‌رو زه‌حمه‌تكێشی پاڵێوگه‌ی نه‌وتی ئه‌ڵوه‌ن له گوندی ( بانمیل)ی شاری خانه‌قین له‌دایكبووه، ساڵی 1959 ماڵیان بۆ شاری خانه‌قین گوێزررایه‌وه، هه‌ر ئه‌وساڵه چۆته خوێندنگه و قۆناغی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی ( خه‌دیجه كوبرا)ی تێكه‌ڵاو ده‌ستپێكرد، خوێندنی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیشی له ئاماده‌یی خانه‌قینی كچان ته‌واوكردووه.
ساڵی 1971 له‌به‌شی زمانی ئینگلیزیی زانكۆی به‌غدا وه‌رگیرا، به‌ڵام به‌هۆی جیاكاریی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌وه له‌لایه‌ن رژێمی ئه‌وسای عیراقه‌وه، گوازرایه‌وه بۆ زانكۆی سلێمانی- كۆلێژی ئاداب به‌شی زمانی كوردی، ساڵی 1975 ئه‌و به‌شه‌ی زانكۆی سلێمانی ته‌واوكرد، هه‌ر له‌و قۆناغه‌ی خوێندندا په‌یوه‌ندیی به‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه كردووه.
ساڵی 1974 دوای ئه‌وه‌ی كه دوو برای په‌یوه‌ندییان به‌شۆڕشه‌وه كرد، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له خانه‌قین هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵیان، دایك و باوكیان به‌دیلكراوی دوور ده‌خه‌نه‌وه بۆ گوندی ( هۆرێن و شێخان)ی بناری به‌مۆ و ده‌ستیان به‌سه‌ر خانووه‌كه‌یاندا گرت و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانیان هه‌ڕاج كرد.
ساڵی 1976 به‌مامۆستا له‌كه‌لار دامه‌زرا، به‌ڵام له‌سه‌ر بڕیاری رێكخستن خۆی بۆ (تاسڵوجه)ی خۆرئاوای سلێمانی گواسته‌وه كه رژێمی عیراق ئۆردوگای بۆ كورده دورخراوه‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق لێ دروست كردبوو، ئه‌وانه رێ‌یان پێ‌درابوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان، به‌ڵام ئۆردوگای تاسڵوجه‌یان وه‌ك شوێنی نیشته‌جێبون بۆ دیاری كردبون، به‌مجۆره جگه له‌ئه‌ركی وه‌ك مامۆستا، ئه‌ركی رێكخستنیشی له‌تاسڵوجه به‌ڕێوه برد.
ساڵی 1977 پاش دامه‌زراندنی رێكخراوی له‌یلا قاسم بۆ رێكخستنی ژنان، لێپرسراوه‌تیی سه‌رپه‌رشتی كردنی یه‌كێ له دوو به‌شه‌كه‌ی ئه‌م رێكخراوه‌ی پێ سپێردرا. هه‌ر ئه‌و ساڵه چالاكییه‌كانی خۆی بۆ به‌غدا گواسته‌وه‌و په‌یوه‌ندیی به ملازم (جوامێر سایه‌میر)ه‌وه كرد.
له سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی رێكخراوی (هه‌ڵۆی سور) كه رێكخراوێكه ئه‌ركه‌كه‌ی گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕ بوو بۆ ناو ماڵی دوژمن له‌به‌غدا، رۆڵێكی دیاری له‌جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه لۆجستیكییه‌كانی وه‌ك گواستنه‌وه‌ی چه‌ك و نامه له‌سلێمانییه‌وه بۆ به‌غدا گێڕا، نمونه‌یه‌ك له‌چالاكییه‌كانی: یه‌كه‌م چالاكی رێكخراوی هه‌ڵۆی سوور كه بۆ سزادانی تاوانبار (ع.ف) بوو، مامۆستا وه‌سفیه ده‌ماچه‌یه‌ك و دوو نارنجۆك و چه‌ند پاكه‌ت فیشه‌كێكی له‌سلێمانییه‌وه گه‌یاندۆته ده‌ستی شه‌هید ملازم جوامێر له به‌غدا.
ساڵی 1978 له‌كاتێكدا ئیمام خومه‌ینی له‌نه‌جه‌فه‌وه ده‌ستی به‌جموجوڵ له‌دژی رژێمی شای ئێران كردبوو، دوو نامه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لال سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی گه‌یانده ده‌ست ئایه‌توڵڵا خوئیی مه‌رجه‌عی شیعه له‌كه‌ربه‌لاو ئیمام خومه‌ینی له‌نه‌جه‌ف، له‌و نامه‌یه‌دا كه بۆ ئیمام خومه‌ینیی نوسیبوو، هه‌ڤاڵ مام جه‌لال ئاماده‌یی یه‌كێتیی بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی بوو، ته‌نانه‌ت ئاماده‌یی ئه‌وه‌شی ده‌ربڕی بوو كه ئه‌گه‌ر ئیمام خومه‌ینی بیه‌وێ خاكی عیراق به‌جێ بهێڵێ و بگه‌ڕێته‌وه ئێران بۆ رابه‌رایه‌تی كردنی خه‌بات له دژی شای ئێران ئه‌وا یه‌كێتی ده‌توانێ بیگه‌یه‌نێته شاری سه‌رده‌شت له‌ئێران.
ساڵی 1982 یه‌كه‌م ژن بوو له‌رێكخستنی شاره‌كانه‌وه به‌شداری له‌یه‌كه‌مین كۆنفرانسی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان له‌گوندی بالیسان بكا.
ساڵی 1986 له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌رچوو، بۆیه رووی كرده شاخ و هاوشانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، عه‌لی شامار، ژیانی پێشمه‌رگایه‌تیی ده‌ست پێكرد.
له‌كاتی ده‌ستپێكردنی شاڵاوی ئه‌نفاله‌كان بۆ سه‌ر دۆڵی جافه‌تی و ناوچه‌ی مه‌رگه، ماوه‌یه‌ك له‌ناو شاری سلێمانی خۆی حه‌شار دا‌و دواتر په‌یوه‌ندیی به‌هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه كرد و له‌گوندی (كانی دینار) گیرسایه‌وه.
دوای دامه‌زراندنی یه‌كێتیی ژنانی كوردستان له‌سه‌قز له‌ساڵی 1989، له‌و رێكخراوه كاری كرد‌و له‌یه‌كه‌م ژماره‌ی گۆڤاری (ته‌وار)ی ئۆرگانی رێكخراوه‌كه به‌ناوی خوازراو بابه‌تی بڵاو كرده‌وه.
له‌كاتی كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991، رۆڵی دیاری هه‌بوو له‌كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ ئاواره‌كانی سه‌رسنورو ناو ئێران. هه‌ر ئه‌و ساڵه گه‌ڕایه‌وه بۆ گه‌رمیان و بووه ئه‌ندام له مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوك.
له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 1993- 2003دا لێپرسراوه‌تیی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتیی ژنانی كوردستانی گرته ئه‌ستۆو ماوه‌یه‌كیش كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان بوو. ساڵی 2003 به جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین هه‌ڵبژێردرا.
ساڵی 2006 له هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كانی ی.ن.ك-دا له‌ئاستی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین (زۆرینه‌ی ده‌نگ) ده‌نگی یه‌كه‌می به‌دسه‌تهێنا و به‌جێگری یه‌كه‌می لێپرسراوی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ده‌ستنیشانكرا،
ساڵی 2010 له‌سێیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سلێمانی، به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردراو هه‌ر ئه‌و ساڵه، دوای پێكهێنانی مه‌كته‌بی شه‌هیدان، كرایه لێپرسراوی مه‌كته‌به‌كه.
به‌داخه‌وه، دوای كاروانێكی زۆر له‌خه‌بات و تێكۆشان و ماندووبوون له‌پێناو گه‌ل و خاكه‌كه‌یدا، شه‌وی 25 له‌سه‌ر 26ی 4ی 2016دا له‌سه‌ر رێگای سلێمانی – ده‌ربه‌ندیخان له‌نزیك ناحیه‌ی (وارماوا)ی سه‌ر به‌قه‌زای شاره‌زوور، به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه گیانی له‌ده‌ستداو چووه ریزی هاوڕێ شه‌هیده‌كانییه‌وه، رۆژی دواتر له رێوره‌سمێكی شایسته‌دا له خانه‌قین به خاك سپێردرا.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28