}

وه‌فدێكی هه‌رێم به‌شداری ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌كات

کوردستان 10:14 PM - 2022-04-24

هاوشان له‌گه‌ڵ وه‌فدی وڵاتان و له‌ناو ئاپۆرای سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ چین و توێژه‌ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئه‌رمینیا، له‌سه‌ر بانگهێشتی رێكخراوی دۆستایه‌تی كورد و ئه‌رمه‌ن ئه‌مڕۆ 2022/4/24 وه‌فدێك له‌هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كه‌پێكهاتبوون له‌ چرا عومه‌ر ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی شه‌هیدانی ی. ن. ك و ئارام محه‌مه‌د سه‌رۆكی رێكخراوی باران بۆ پرسی جینۆسایدو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری رێكخراوه‌كه‌و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌خوێندكارانی كورد له‌ یه‌ریڤانی پایته‌ختی ئه‌رمینیا به‌شداریان كرد له‌مه‌راسیمی 107 مین ساڵیادی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان و چه‌پكه‌گوڵی رێزو وه‌فایان له‌سه‌ر مۆنۆمێنتی قوربانیانی جینۆسایدی ئه‌رمینیا دانا.

له‌په‌راوێزی ئه‌م به‌شداریكردنه‌دا به‌مه‌به‌ستی زیاتر توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌رمینیا وه‌فده‌كه‌ چه‌ندین دیدارو گفتوگۆیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ حكومی و ناحكومییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌و وڵاته‌.

PUKmedia هێمن مام ره‌ش / ئه‌رمینیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket