}

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی دڵنیایی ده‌داته‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان

کوردستان 04:48 PM - 2022-04-24

سۆزان مه‌نسور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌، كه‌ پزیشكی دادوه‌ری و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان له‌ عیراق، به‌ بیانووی بوونی رووفاتێكی زۆرو نه‌بوونی جێگای پێویست، به‌نیازن دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان روفاته‌كان به‌بێ پشكنینی DNA بنێردرێته‌وه‌ بۆ كوردستان، وتوشێتی؛ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وپه‌ری هه‌وڵه‌كانمان ئه‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی رووفاته‌كان پشكنینی DNAیان بۆ بكرێت، ئه‌و كات بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

 

 له‌سه‌ر داواكاری كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوه‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانی عیراق و پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا له‌سه‌ر خه‌تم بۆ كێشه‌ی ناردنه‌وه‌ی ١٧١ روفاتی ئه‌نفالكراوانی گه‌رمیان كه‌ له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ماوه‌ ده‌رهێنراون بۆ كوردستان. 
روفاته‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ پزیشكی دادوه‌ری به‌غدان به‌نیازن دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان روفاته‌كان به‌بێ پشكنینی DNA بنێردرێته‌وه‌ بۆ كوردستان، كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان دژی ئه‌وه‌ن به‌بێ پشكنینی DNA بنێردرێنه‌وه‌، پزیشكی دادوه‌ری و  به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كانیش بیانوویان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پزیشكی دادوه‌ری روفاتی تری زۆری لێیه‌ و جێگایان نیه‌. 
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه‌ وه‌كو په‌رله‌مانتار و وه‌كو خه‌ڵكی گه‌رمیان و وه‌ك خوشكێكی شه‌هید پشتیوانی داواكاریه‌كانیان ده‌بین و ئه‌وپه‌ری هه‌وڵه‌كانمان ئه‌خه‌ینه‌گه‌ر.

سۆزان مه‌نسور كه‌ره‌م 
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ فراكسیۆنی (ی.ن.ك)
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket