}

كونسڵی ئه‌ڵمانیا شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی كۆیه‌ به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌

کوردستان 08:30 PM - 2022-04-20

كونسڵی ئه‌ڵمانیا و وه‌فدی یاوه‌ری له‌ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی شاری كۆییه‌یان كردو  گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌ مێژووییه‌كانی شاره‌كه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ تاریق حه‌یده‌ری قائیمقامی كۆیه‌ به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند:ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی و به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری كۆیه‌، پێشوازیان له‌ كونسڵی ئه‌ڵمانیا و وه‌فدی یاوه‌ری كرد و  له‌سه‌ر داوای  كونسڵ ویستیان گه‌ڕه‌كه‌ كۆنه‌كان و خانووه‌ دێرینه‌كانی شاره‌كه‌مان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌، و ئه‌و خانووه‌ دێرینانه‌یان بینی كه‌ مه‌ترسی رووخانیان له‌سه‌ره‌.

ڕاشیگه‌یاند: ھه‌میشه‌ ئه‌وان وه‌ك ئیداره‌ی شاره‌كه‌ له‌ ھه‌موو ڕێگایه‌ك ھه‌وڵی زۆریان داوه‌، ئه‌و خانووه‌ دێرینانه‌ بپارێزین مه‌ترسی داڕوخانیان له‌سه‌ره‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ كونسڵی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی خانی مه‌حمود ئاغایان كرد، كه‌ له‌لایه‌ن خاتوو ئانێ له‌ ڕێكخراوی وادی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ ده‌ست به‌ نوێكردنه‌وه‌ی كراوه‌، و داوامان كرد ھانی وه‌به‌رھێن و سه‌رمایه‌دارانی ئه‌ڵمانیا بدات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن له‌ سنووری قه‌زای كۆیه‌ و لای خۆیانه‌وه‌ به‌ڵێنی ھه‌موو ھاوكار و ھه‌ماھه‌نگێیه‌كی پێداوین، دوای تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كان.

PUKmedia کاروان نازم - کۆیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket