riklam

پاكستان.. جارێكی دیكە ژنێك دەبێتەوە وەزیری دەرەوە

جیهان 12:33 PM - 2022-04-20

حەنا ڕەبانی پاكستان..جارێكی دیكە وەك گەنجترین ژن لە مێژووی پاكستان دەبێتەوه وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە.

ڕەبانی تەمەن 44 ساڵ وەك گەنجترین وەزیری ژن لە مێژووی پاكستان لە كابینەی نوێی حكومەتی ئەو وڵاتە جارێكی دیكە وەك وەزیری دەرەوە هەڵبژێردرا.

حەنا ڕەبانی ساڵی 1977 لە پاكستان لەدایكبووە، لە ساڵی 2002 هەتا 2008 ئەندامی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بووە و لە 2008 هەتا 2011 وەزیری دارایی بووە و لەساڵی 2011 هەتا 2013 وەزیری دەرەوەی پاكستان بووە. 

لەئێستادا جارێكی تر لەكابینەی نوێی شاباز شەریف وەك وەزیری دەرەوەی پاكستان دەستبەكار دەبێتەوە.

PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket