یاساناسێك: توركیا سوكایەتی بەیاساو پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان دەكات
کوردستان 05:16 PM - 2022-04-19
شارەزایەكی یاسایی رایگەیاند: توركیا بەهێرشكردنی بۆ سەر خاكی عیراق پێشێل و سوكایەتی بەیاسا نێودەڵەتییەكان دەكات.
خەلوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا دوێنێ 18ی 4ی 2022 ئۆپراسیۆنی سەربازی لەژێر ناوی (قوفڵی چنگ) لەدژی هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناو هەرێمی كوردستان راگەیاندو ئاماژەشی بەوەدا كە سوپای توركیا ئۆپراسیۆنەكەی بەناوی (قوفڵی چنگ) لەباكووری عیراق لەدژی پێگەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان لەناوچەكانی مەتیناو زاپ و ئاڤاشین- باسیان دەستپێكردووە.
د.عەلی تەمیمی شارەزا لەبواری یاسا بە PUKmediaی راگەیاند: توركیا بەهێرشەكانی بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەكات، ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی وڵاتی توركیا پێچەوانەی مادەكانی (1و2و3)ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانە كە هەموو وڵاتانی پابەند كردووە رێز لەسەروەری وڵاتانی تر بگرن.
تەمیمی راشیگەیاند: لەئێستادا توركیا ناتوانێت پاساو بۆ ئەو رێككەوتنەی بهێنێتەوە كە لەگەڵ رژێمی پێشوودا هەیبوو، چونكە رێككەوتننامەكە بەسەرچووەو لەساڵی 2003 شەوە تازە نەكراوەتەوەو وێنەیەكی رێككەوتننامەكەش نەدراوەتە نەتەوە یەكگرتووەكان كە بەگوێرەی مادەی (102)ی پەیماننامەكە دەبوایە وێنەیەكی لەنەتەوە یەكگرتووەكاندا هەبوایە.
شارەزاكەی بواری یاسا ئاماژەی بەوەشدا كەعیراق بەگوێرەی ئەو مادانەی ئاماژەیان پێكرا دەتوانێت سكاڵا لەدژی توركیا پێشكەش بكات و هاوكات توركیاش ناتوانێت مادەی (21)ی پەیماننامەكە بكاتە پاساو كەمافی داوەتەوە وڵاتان كەبەشێوەیەكی یاسایی بەرگری لەخۆیان بكەن بەڵام بەچەند مەرجێك و لە لەسەرووییانە ئاگاداركردنەوەی ئەنجومەنی ئاسایشە، جەختیشدەكاتەوە كە توركیا دەبێت كێشەكانی لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان دوور لەخاكی عیراق چارەسەر بكات، دووبارەكردنەوەی هێرشەكانیش بەسووكایەتیكردن بەیاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان ناوزەد دەكات.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
مەكتەبی سكرتارییەت: گەرمیانییەكان بازووی پڕ وزەی سەركەوتنەكانی شۆڕشی نوێ بوون
04:07 PM - 2026-06-19 -
دوو هاووڵاتی خنكان
03:10 PM - 2026-06-19 -
پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
11:02 AM - 2026-06-19 -
دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران دواخرا
09:26 AM - 2026-06-19
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:18 PM - 2026-06-19 فراكسیۆنی یەكێتی بۆ هەڵەبجەییەكان: سەلماندتان بەها مرۆڤایەتییەكان لەهەموو شتێك بەرزترە
سلێمانی.. لە 35 رۆژدا بەرهەمهێنانی كارەبای سۆلار پێنج مێگاوات زیادی كردووە
02:38 PM - 2026-06-19
لەفێستیڤاڵی فیلمی مۆبایلدا 15 فیلم كێبڕكێ دەكەن
10:49 AM - 2026-06-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە شەش ملیار دینارە
09:03 AM - 2026-06-19
مەحموود سەنگاوی بۆ سەرۆک بافڵ: یەکێتی لە دەستێکی ئەمیندایە
04:47 PM - 2026-06-18
زۆرترین خوێنراو
-
مەكتەبی سكرتارییەت: گەرمیانییەكان بازووی پڕ وزەی سەركەوتنەكانی شۆڕشی نوێ بوون
ی ن ک 04:07 PM - 2026-06-19 -
فراكسیۆنی یەكێتی بۆ هەڵەبجەییەكان: سەلماندتان بەها مرۆڤایەتییەكان لەهەموو شتێك بەرزترە
کوردستان 03:18 PM - 2026-06-19 -
دوو هاووڵاتی خنكان
کوردستان 03:10 PM - 2026-06-19 -
سلێمانی.. لە 35 رۆژدا بەرهەمهێنانی كارەبای سۆلار پێنج مێگاوات زیادی كردووە
کوردستان 02:38 PM - 2026-06-19 -
پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
کوردستان 11:02 AM - 2026-06-19 -
لەفێستیڤاڵی فیلمی مۆبایلدا 15 فیلم كێبڕكێ دەكەن
کوردستان 10:49 AM - 2026-06-19 -
دانوستانی نێوان ئەمریكا و ئێران دواخرا
جیهان 09:26 AM - 2026-06-19 -
هێشتا سەردەم لەگەڵ سەردەمەکە ئەڕوا
بیروڕا 09:24 AM - 2026-06-19







دابەزێنە

