riklam

داوا دەكرێت پشوەكان خوێندن نەگرێتەوە

کوردستان 10:42 PM - 2022-04-18

سەرپەرشتیارێكی پەروەردەیی هۆشداری دەدا لە زۆری رۆژەكانی پشووی جەژنی رەمەزان كە چاوەڕواندەكرێت بگاتە 10رۆژ، راشیدەگەنێت: ساڵانە لەهەرێمی كوردستان پشویەكی زۆری رەسمی هەیە، كە دەكرێت هەندێكیان وەزارەتی پەروەردە نەگرێتەوە.
عیسا حسێن سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لەسنوری پارێزگای هەولێر بە PUKmediaی راگەیاند: بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزان و ئامادەكارییەكان بۆ ئەو بۆنەیە،  پێشبینی دەكرێت لەهەرێمی كوردستان نزیكەی  10رۆژ پشووی رەسمی رابگەیەنرێت.
وتیشی: راگەیاندنی 10 رۆژ  وەك پشووی رەسمی وەزارەتی پەروەردەش دەگرێتەوە، ئەمەش لە بەژەوەندی پڕۆسەی خوێندن نیە، چونكە جگە لەجەژنی رەمەزان،  لەماوەی ئەمساڵ چەندینجار پشووی لەو شێوەیە راگەیەنراوە، لەوانە سەری ساڵ و نەورۆزو كاتی تاقیكردنەوەكان.
ئەو سەر پەرشتیارەی پەروەردەیی ئاماژەی بەوەشكرد: بۆ ئەوەی پشوە رەسمیەكان كاریگەری لەسەر پڕۆسەی خوێندن نەبێت، پێویستە بۆساڵی داهاتوو  بەشێك لەو پشوانە وەزارەتی پەروەردە نەگرێتەوە، چونكە جگە لەبۆنەكان،  چەندین پشوی دیكەی رەسمی لەكوردستان هەیە، بەهۆیەوە پڕۆسەی خوێندن پاشەكشە دەكات.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket