riklam

خوێندنی باڵا:سەدان خوێندكار لە كرێی خوێندن بەخشران

کوردستان 06:49 PM - 2022-04-18

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا ھەمان مامەڵەی خوێندنی بەیانیان لەگەڵ بەشێک لە خوێندکارانی ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان بکات و خوێندنیان دەبێت بە خۆڕایی.

فەرمانگەی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ حکومییەکانی کردووە ئاگاداریان دەکاتەوە، دەرچووانی ئێواران ئاستی یەکەم و دووەم و سێیەمی خوێندنی ئێواران ھەمان مامەڵەی خوێندنی بەیانیان لەگەڵ دەکرێت و سەبارەت بە تەواوکردنی خوێندنەکەیان واتا خوێندنەکەیان بە خۆڕایی دەبێت.


لە نوسراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، سەبارەت بەو خوێندکارانەی ئێستا لە قۆناغە جیاوازەکاندا بەردوامن لە ساڵی خوێندنی 2021-2022 واتا خوێندکار لە ھەر قۆناغێکدا بێت لە ئێستادا تا تەواوکردنی خوێندنەکەی کرێێ خوێندنی لێ وەناگیرێت بە مەرجێک تێکڕای نمرەیان لە 80٪ کەمترە نەبێت.

 

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket