riklam

یه‌كێتی مامۆستایان به‌شداری كۆنفرانسێك ده‌كات له‌ له‌نده‌ن

کوردستان 07:29 PM - 2022-04-17

یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان به‌شداری كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌مامۆستایان ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین رێكخراوی مامۆستایانی به‌ریتانی رێكخرابوو، 
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی وه‌فدی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات ئامانجی به‌شداریكردنیان بۆ سود وه‌رگرتنه‌ له‌ ئه‌زمونی وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كان له‌ كاری رێكخراوه‌یی مامۆستایان و پێشخستنی پڕۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنه‌ له‌كوردستان.

عه‌بدولواحید مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان  به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌چه‌ند رۆژی رابردوو به‌نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی مامۆستایان كوردستان  له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رێكخراوی دیكه‌ی مامۆستایانی جیهان،  به‌شداریمان له‌كۆنفراسێك له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا  كرد، كه‌ساڵانه‌  له‌لایه‌ن  رێكخراوی ناسودی به‌ریتانیا وه‌ك گه‌وره‌ترین رێكخراوی تایبه‌ت به‌ مامۆستایان له‌و وڵاته‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

وتیشی: له‌و كۆفرانسه‌ باس له‌ كێشه‌ و گرفته‌كانی پڕۆسه‌ی خوێندن‌و ره‌وشی مامۆستایان له‌ جیهان كرا، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌ بارودۆخێكی هه‌ستیار  تایبه‌ت تێده‌په‌ڕن، هه‌رله‌ كۆنفرانسه‌  وتاری یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانمان خوێندنه‌وه‌، تێیدا باسمان ئاستی په‌روه‌رده‌ و خوێندن و رۆڵی یه‌كێتی مامۆستایان كرد، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ په‌راوێزی  كۆنفرانسه‌كه‌ چه‌ندین دیدارمان له‌گه‌ل رێكخراوه‌كان دیكه‌ی مامۆستایانی به‌شداربوو ئه‌نجامدا.

سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:  رێكخراوی ناسود له‌ به‌ریتانیا كۆنفرانسه‌كه‌ی رێكخستبوو، به‌گه‌وره‌ترین رێكخراوی  مامۆستایان له‌و وڵاته‌ داده‌ندرێ و زیاتر له‌  300 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌یه‌و توانایه‌كی ماددی و مرۆیی زۆر باشی له‌به‌رده‌سته‌، بۆیه‌ ده‌توانێ‌ له‌چه‌ندین روێكه‌وه‌ هاوكاری و پشتیوانی رێكخراوه‌كانی مامۆستایان بكات له‌ جیهان.

عه‌بدولواحید مه‌حه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو:  ئه‌و رێكخراوه‌ به‌ هه‌مانشێوه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان هه‌یه‌ و له‌ رابردوش له‌ رێگای كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت به‌ پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندن  هاوكاری ئێمه‌ی كردوه‌، بڕیاریشه‌ له‌داهاتوو نوێنه‌ریان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، بۆ ئاگه‌داربوونی زیاتر له‌ ره‌وشی په‌روه‌رده‌ و خوێندن له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئه‌و ئاواره‌ و په‌نابه‌رانه‌ی له‌ كه‌مپه‌كان ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و خوێندن تێیاندا به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket