}

ساڵیادی كیمیابارانكردنی شێخ وه‌سان و دۆڵی بالیسان و خۆشناوه‌تی به‌رز راگیرا

کوردستان 09:38 PM - 2022-04-16

له‌ چوارچێوه‌ی به‌رز گراتنی یاد و بیره‌وه‌ری (٣٥) یه‌مین ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی دۆڵی بالیسان و شێخ وه‌سان و دۆڵی خۆشناوه‌تی و هه‌روتیایه‌تی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ١٦ -٤ - ٢٠٢٢ ، به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی قوربانیان و شه‌هیدانی كیمیاباران و ئه‌نفالكراوانی دۆڵی بالیسان و هه‌ڤاڵ زوبێر عوسمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ٦ی سۆران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌ڤاڵانی كۆمیته‌و ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی و لێپرسراوانی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كان و فه‌رمانده‌ عه‌سكه‌ری و ئه‌فسه‌ران و پله‌داران و خه‌ڵكی و دانیشتوانی سنووره‌كه‌، له‌ سه‌ر مه‌زاری قوربانیان و شه‌هیدانی چه‌كی كیمیایی رێوڕه‌سمی دانانی تاجه‌ گوڵینه‌ به‌ڕێوه‌چوو،  زوبێر عوسمان تاجه‌ گوڵینه‌ی رێز و وه‌فاداری مه‌ڵبه‌ندی ٦ی سۆرانی له‌سه‌ر گڵكۆی قوربانیان و شه‌هیدانی شێخ وه‌سان و دۆڵی بالیسان دانا.

هه‌ر له‌ میانه‌ی رێوره‌سمه‌كه‌دا  لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند به‌ یاوه‌ری هه‌ڤاڵانی ئاماده‌بوو، سه‌ردانی گوندی شێخ وه‌سانانیان كردو هۆڵی به‌رز راگڕتنی بیره‌وه‌رییه‌كانی قوربانیان و شه‌هیدانی شێخ وه‌سانانیان به‌سه‌ركرده‌وه‌، كه‌ له‌ هۆڵه‌كه‌دا ( ٢٧٨) وێنه‌ی قوربانیان و شه‌هیدانی بۆردومانی چه‌كی كیمیایی دۆڵی بالیسان نمایش كراون.

 لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند له‌ په‌ڕاوی یاد و بیره‌وه‌ری تایبه‌ت به‌ شه‌هیدان ، به‌نوسینی چه‌ند دێڕێك دڵسۆزی و پشتیوانی و هاوكاری خۆیی و مه‌ڵبه‌ندو یه‌كێتیی بۆ وارسی قوربانیان و شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌كانی سنووره‌كه‌ دووپاتكردنه‌وه‌.

PUKmedia هاوار عه‌باس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket