riklam

بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بینا بۆ كۆلێجی كۆمپیوتەری خانەقین دروستدەكرێت

کوردستان 01:32 PM - 2022-04-16

بەبڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی و لەسەر ئەركی مەكتەبی دارایی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان دەستكرا بەدروستكردنی كۆلێجی كۆمپیوتەرو تەكنۆلۆجیای زانیاریی/ خانەقین.

گوژمەی تەرخانكراو
لە كۆتایی هەفتەی رابردوو دەستكرا بەكاركردن لە پرۆژەكە، كە گوژمەی (555) ملیۆن دیناری بۆ تەرخانكراوە، بەو بۆنەیەوە سەرۆكایەتی زانكۆی گەرمیان سوپاس و دەستخۆشی لە (بافڵ جەلال تاڵەبانی) دەكات بۆ بڕیارەكەیان و تەرخانكردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ دروستكردنی بینای كۆلێجی كۆمپیوتە و تەكنۆلۆجیای زانیاری، كە یەكێكە لە پێویستییە هەنوكەیی و گرنگەكانی كۆلێجی ناوبراو، هەروەها رۆڵی كاریگەری دەبێت لە بنیاتنان و بەرەوپێشبردنیدا .

نوێكردنەوەی بەشەناوخۆییەكان
لەماوەی چەند مانگی رابردووشدا و لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەستكرا بە نوێكردنەوەی چوار بەشەناوخۆیی زانكۆی گەرمیان لە قەزاكانی كەلارو كفری كە تا ئێستا كاركردن تیایاندا بەردەوامە، نوێكردنەوەكانیش پێویستیە گرنگەكانی بەشەناوخۆییەكان دەستەبەر دەكات.

قەزای خانەقین
خانەقین یەكێكە لە قەزا كوردنشینەكانی دەرەوەی سنوری هەرێمی كوردستان لە رۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە، بەشێك لە ناحیەكانی سەر بەخانەقین كە بریتیین لە قۆرەتوو، مەیدان و بەمۆ.
لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991ەوە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بەڕێوەدەبرێن و لە ئێستادا سەر بەئیدارەی گەرمیانن. بەمەبەستی راپەڕاندنی ئیش و كاری هاووڵاتیان وەك هەر ناوچەیەكی تری هەرێمی كوردستان حكومەتی هەرێم ژماریەك بەرێوەبەرایەتی لەم قەزایەدا كردۆتەوە كە سەر بە ئیدارەی گەرمیانن.

كۆلێجەكانی زانكۆی گەرمیان لە خانەقین

بەشێك لە زانكۆی گەرمیانیش دەكەوێتە قەزای خانەقینەوە كە بریتیین لە كۆلێجەكانی (زمان و زانستە مرۆڤایەتییەكان، كۆمپیوتەر و تەكنۆلۆجیای زانیاریی، پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان) و سەرجەمیان نۆ بەش لەخۆ دەگرن.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket