بالیسان و شێخ وەسانان.. یەكەم قوربانی چەكی كیمیایی بەعس
کوردستان 11:03 AM - 2022-04-16
ئەمڕۆ 16ی 4ی 2022 یادی 35 ساڵەی كیمیابارانكردنی بالیسان و شێخ وەسانانە كە بۆ یەكەمجار رژێمی بەعس چەكی كیمیایی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتیان دژ بەخەڵك و دانیشتوانی كورد بەكارهێناو بەهۆیەوە 263 هاووڵاتی بێ تاوان شەهیدو 620یش بریندار بوون.
35 ساڵ بەر لەئێستاو لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا رژێمی بەعسی رەفتار فاشی بەبێ رەوچاوكردنی یاساو رێسا نێودەوڵەتیەكان، بە بەرچاوی هەموو وڵاتانی جیهان كە بەڵگەی بێ مۆڕاڵی و بێ پەروایی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئەوكاتە بوو، گەورەترین تاوانی دەرهەق بەخەڵكی سڤیلی دۆڵی بالیسان و گوندەكانی خۆشناوەتی ئەنجامدا.
دوای پەلامارو هێرشی سەربازی بۆ سەر خەڵك و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە 12 فڕۆكەی جەنگی و بەگازی خەردەل و سیانید بۆردومانی شێخ وەسانان و دۆڵی بالیسانیان كردو بۆ یەكەمین جار چەكی كیمیایی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتیان دژ بەخەڵك و دانیشتوانی كورد پەروەرو شۆڕشگێرو خەباتگێڕی ئەو سنورە بەكارهێنا.
بەهۆی بۆردومانەكەی رژێمی ئەوكاتەی بەعسەوە بەچەكی كیمیایی 263 هاووڵاتی بێ تاوان شەهیدو 620یشیان بریندار بوون و 72 كەڵە پیاوی جوامێرو تێكۆشەریشیان شوێن بزر كران.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زهوی و مووچه دابهشدهكرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وتهبێژی كۆمسیۆن: كێشهی پهنجهمۆر لهههرێم ئاساییهو ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وتهبێژی یهكێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ ههڵبژاردن ئامادهكردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مهڵبهندی دیراساتی یهكێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا دهستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27