riklam

سیریزا رۆڵی ی.ن.ك-ی بەرزنرخاند

تاراوگە 12:01 AM - 2022-04-15


وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەیەكەمین رۆژی "سێیەمین كۆنگرەی حزبی سیریزا هاوپەیمانی پێشكەوتووخواز"،  بەشداریی كرد، كەئێوارەی پێنج شەممە ١٤نیسان٢٠٢٢ دەستیپێكرد.
  لەلایەن لیژنەی سەرۆكایەتی كۆنگرەوە "سیریزا" بەبایەخەوە لەبەشداریی وەفدەكەیان روانیی و رۆڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان لەپرۆسەی سیاسی هەرێم و عیراق بەرزنرخاند.
  هاوكات لەپەراوێزی كۆنگرەكەدا وەفدی ی.ن.ك بەسەرۆكایەتی رەوا محەممەد كەریم نوێنەری یەكێتی لەیۆنان لەدیدارێكدا لەگەڵ سەزای تەمەلی هاوسەرۆكی هەدەپە لەباكووری كورستان، تەئكیدیان لەیەكخستنی تواناكان بۆسەرخستنی پرسی رەوای كورد كردەوە.
  سبەینێ هەینی، ١٥ نیسان دووەم رۆژی كۆبوونەوەكەیە، وەفدی یەكێتی، كەنوێنەرایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات، چەندین كارو چالاكی دەبێت .
PUKmedia راگەیاندنی ناوەند

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket