riklam

خورماتوو.. یادی كاره‌ساتی ئه‌نفال به‌رز راده‌گیرێت

کوردستان 06:02 PM - 2022-04-14

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14-4-2022، به‌ ئاماده‌بونی حزب و لایه‌نه‌ سیاسی و حكومییه‌كان و كه‌س و كاری ئه‌نفال و شه‌هیدان و هاووڵاتیانی خورماتوو له‌ لایه‌ن لیژنه‌ی هاوبه‌شی حزبه‌ كوردستانییه‌كانی خورماتوو له‌ هۆڵی كۆشكی ڕۆشنبیری مه‌ڕاسیمێك به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه‌ به‌ وه‌ستانی چه‌ند ساتێك به‌ بێ ده‌نگی بۆ ڕوحی پاكی 182 هه‌زار ئه‌نفال ده‌ستیپێكرد، دواتر به‌ بۆنه‌ی یادی ئه‌و مه‌رگه‌ ساته‌ 34 مۆم له‌ لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه‌ داگیرسێنرا.

دواتر وته‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ لایه‌ن مه‌لا كه‌ریم شكور جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خوێنرایه‌وه‌.

و وته‌ی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كانی خورماتوو له‌ لایه‌ن مه‌لا حه‌سه‌ن گه‌رمیانی جێگری مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرین پێشكه‌شكرا.

 وته‌ی كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی ئه‌نفالكراوان و كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ پرسی ئه‌نفال له‌ لایه‌ن ئارام هاشم خوێنرایه‌وه‌ و چه‌ند داواكارییه‌كی ئاڕاسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عیراق كرد.

و په‌خشانه‌ شیعرێك له‌ لایه‌ن حه‌سه‌ن بارام ئه‌ندامی مه‌كته‌بی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی پێشكه‌شكراو لاوانه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕۆحی پاكی ئه‌نفالكراوان پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرا.

و له‌ كۆتایشدا پێشانگایه‌كی وێنه‌یی بۆ تاقانه‌كانی ئه‌نفال كرایه‌وه‌.

PUKmedia عه‌داله‌ت میعاد- خورماتوو 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket