riklam

حه‌كیم له‌ یادی ئه‌نفالدا په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سیاسییه‌كان ده‌كات

عیراق 03:53 PM - 2022-04-14

عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕه‌وتی حیكمه‌ داوا له‌ سیاسه‌تمه‌داران ده‌كات ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبییه‌كانیان بن و دیموكراسییه‌ت په‌یڕه‌و بكه‌ن.

عه‌مار حه‌كیم له‌ یادی 34 ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا ڕایگه‌یاند، ئه‌نفال قێزه‌ونترین تاوانی ڕژێمی به‌عسی پێشوو بوو به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد، كه‌ ڕووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ئاواره‌بوون و داگیركردنی سه‌ره‌وه‌ت و سامان و خاك و باخ بوونه‌وه‌ و ده‌یان گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵیشی لێكه‌وته‌وه‌.

عه‌مار حه‌كیم ڕاشیگه‌یاند، بۆ زامن كردنی دووباره‌ نه‌بوونه‌وه‌ی كاره‌سات و تاوانی له‌و شێوه‌یه‌، پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پابه‌ند بن به‌ دیموكراسیه‌ت و كار بۆ به‌دیھێنانی بكه‌ن ، ئه‌وه‌ش له‌ ڕێی یه‌كخستنی ڕیزه‌كان و وه‌لانانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبییه‌كان و به‌دیھێنانی داواكاری گه‌ل له‌ باكوره‌وه‌ تا باشور. 

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket