riklam

بافڵ جەلال تاڵەبانی:دوور لە موزایەدەی سیاسی خزمەتی خانەوادەی شەهیدان بكەین

کوردستان 11:19 AM - 2022-04-14

٣٤ ساڵ لەمەوبەر میللەتەكەمان رووبەڕووی یەكێك لە دڕندانەترین تاوانەكانی مێژووی مرۆڤایەتی بووەوە. دوور لە هەموو بەهایەكی مرۆیی و ئەخلاقی خوشك و براكانمان بێسەروشوێنكران، سروشتی جوانی كوردستان وێرانكرا و گوندەكانمان خاپووركران. شاڵاوی بەدناوی ئەنفال هەوڵێكبوو بۆ لەناوبردنی ژیان و سڕینەوەی شوناسی ئێمە.
ئەمڕۆ كە بە خەمێكی قووڵەوە یادی ئەو برینە ساڕێژنەبووەی جەستەی نیشتمان دەكەینەوە، دروود بۆ رۆ‌حی پاكی شەهیدان دەنێرین و بە حورمەتەوە سەری رێزمان لەبەردەم خەم و چاوەڕوانی چەند ساڵەی كەسوكارە سەربەرزەكەیاندا دادەنەوێنین.
ئەركی هەموولایەكمانە دوور لە هەموو موزایەدەكی سیاسی خزمەتی خانەوەدای سەربەرزی شەهیدان بكەین و ئەنفال بكەینە وانەیەك بۆ قووڵكردنەوەی گیانی یەكڕیزی و تەبایی لەپێناو پاراستن و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم. داوا لە حكومەتی عێراق دەكەم بە ئەركی خۆی هەستێت و وەك مافێكی یاسایی و دەستووریی قەرەبووی كەسوكاری شەهیدان بكاتەوە. دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵەكانی بۆ كۆكردنەوەی بەڵگەكان بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال بەردەوامبێت.
سڵاو لە رۆحی پاكی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی كوردستان.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٤/١٤ی ٢٠٢٢

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket