riklam

خواست لەسەر ناوساجی زۆر دەبێت

هەمەڕەنگ 05:57 PM - 2022-04-13

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان و بەڕۆژو بوونی هاووڵاتیان خواست لەسەر بەشێك خواردنەكان زیاد دەكات.

ناوساجی یاخود نان ساجی، لە مانگی رەمەزاندا هاوشێوەی خواردنەكانی تر خواست لەسەری زۆر دەبێت، بەشێك لە هاووڵاتیان بۆ بەربانگ كردنەوە دەیكڕن و بەشێكی تریش لە هاووڵاتیان بۆ پارشێوان ناوساجی دەكڕن.

ساڵانی رابردوو كابانی ماڵەكان لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا ناوساجیان  دروست دەكرد، وەك خێر دابەشیان دەكرد بەسەر  دراوسێ و خزم و كەسوكاریاندا، بەڵام ئێستا ئەو نەریتە نەماوە لەبازاردا پیاوان ناوساجی دروست دەكەن و دەیفرۆشن.

ئێستاش كە رەمەزانە خواستێكی زۆر لەسەر ناوساجی هەیە، بەوتەی وەستای دروستكردنی ناوساجی، لە ئێستادا لەمانگی رەمەزان زیاتر لە 700 ناوساجی دروست دەكەن، لەكاتێكدا لە رۆژانی تر 300 ناوساجیان دروستدەكرد.

PUKmedia جەمال سەرگەتی
فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket