riklam

که‌ركوك.. داوا ده‌كرێت تاوانبارانی ئه‌نفال دادگایی بكرێن

کوردستان 10:54 AM - 2022-04-13

سه‌عات 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13-4-2022 له‌شاری كه‌ركوك 13ڕێكخراوی بواری ئه‌نفال و جینۆساید بۆ قوربانیانی كه‌یسی ئه‌نفال گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌كتێبخانه‌ی گشتی شاری كه‌ركوك سازكرد.

له‌گردبونه‌وه‌كه‌دا په‌یامی ڕێكخراوه‌كان به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌بره‌بی پێشكه‌شكران و له‌په‌یامه‌كه‌دا چه‌ندین داۆاكاری خرانه‌ڕوو، له‌وانه‌ تاوانبارانی ئه‌نفال دادگایی بكرێن و په‌له‌ بكرێت له‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان  و هێنانه‌وه‌ی ڕوفاتی قوربانیان و ئه‌نجامدانی شیكاری dna بۆ ڕوفاته‌كان و كه‌س و كاریان به‌مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌یان.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د- كه‌ركوك 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket