riklam

كەنەدا ئۆتۆمبێلێكی سەیر و سەمەرە دروست دەكات

جیهان 09:31 AM - 2022-04-13

كۆمپانیایەكی كەنەدی ئۆتۆمبێلێكی دروستكردووە لەبری ئەوەی چوار تایەی هەبێت سێ تایەی هەیە و 170 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا دەبڕێت.

ناوی ئۆتۆمبێلەكه ( (Avvenire Spritus)) و بڕیارە ساڵی ئایندە بكەوێتە بازاڕەوە.

ئەو ئۆتۆمبێلە دوو جۆری هەیە، جۆری یەكەمی نرخەكەی 23 هەزار دۆلار و  بەهێزی مەكینەكەی 204 ئەسپە و جۆرێكی دیكەی هەیە مۆدێلەكەی بەرزە و بەهێزی مەكینەكەی 449 ئەسپە و نرخەكەی 150 هەزار دۆلارە.

بڕیارە ساڵی ئایندە هەردوو جۆرەكەی بكەوێتە بازاڕەوە و بە وتەی بەرپرسانی كۆمپانیاكە تا ئێستا 25 هەزار كەس داوای ئەو ئۆتۆمبێلەیان كردووە و ناوی خۆیان تۆمار كردووە بۆ وەرگرتنی. 
PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket