riklam

داوای راده‌ستكردنی تاوانبارانی جینۆسایدو ئه‌نفال ده‌كرێت

کوردستان 03:20 PM - 2022-04-10

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ چه‌ندین رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ده‌زگاو كه‌سایه‌تی ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه‌، داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، له‌ پێناو چه‌سپاندنی یاسا و سه‌روه‌ربوونی مرۆڤایه‌تی ئه‌و ژماره‌ تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان له‌ جینۆسایدی خه‌ڵكی كوردستانی عیراق-دا هه‌یه‌ راده‌ستی یاسا بكرێن، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه‌: 

به‌رِێزان
پۆلیسی ئه‌نته‌رپول , ئیرۆپۆل
پۆلیستی تاوانه‌كانی جه‌نگ  له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا
ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاتانی ئه‌وروپا-به‌شی تاوانه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
وه‌زاره‌تی  دادی وڵاتانی ئه‌وروپا
په‌رله‌مانی وڵاتانی ئه‌وروپا
رێكخراوه‌كانی دژ به‌ جینۆساید و پارێزه‌رانی مافی مرۆڤ له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا


ئێمه‌ وه‌ك رێكخراوه‌كان و چالاكوانان  و نووسه‌رو  په‌رله‌مانتارانی عیراق و كوردستان و توێژه‌رانی بواری جینۆساید له‌ كوردستانی عیراق, داواكارین له‌ ئێوه‌ له‌ پێناو چه‌سپاندنی یاسا و سه‌روه‌ربوونی مرۆڤایه‌تی ئه‌و ژماره‌ تاوانبارانه‌ی ده‌ستیان له‌ جینۆسایدی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق هه‌یه‌ راده‌ست به‌ یاسا بكه‌ن.
پێتان  راده‌گه‌یه‌نین  كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و 423 تۆمه‌تباره‌ی ئه‌نفال و تۆمه‌تبارانی كه‌یسی كیمیابارانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆسایدی بارزانیه‌كان, كه‌ داواكراون له‌ لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌كانی عیراقی له‌ دۆسیه‌ی جینۆسایدی  ئه‌نفال و كه‌یسه‌كانی دی لانی كه‌م له‌ ژماره‌یه‌ك  وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌ژێن" به‌ریتانیا, نه‌مسا, هۆڵه‌ندا, سویسرا, به‌لجیكا, ئه‌ڵمانیا, دانمارك....",   جنسیه‌ی ئه‌و وڵاتانیان وه‌رگرتووه‌, كه‌ به‌ پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان تاوانبارانی جینۆساید نابێت مافی په‌نابه‌ریان بدرێتی.
ئه‌م تاوانبارانه‌ به‌ سودوه‌رگرتن له‌ ئازادییه‌كان له‌لای ئێوه‌ خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ و پێناسن، ئه‌ركێكی یاسایی و مرۆڤایه‌تییه‌ كه‌ ئه‌م تاوانبارانه‌ راده‌ستی یاسا بكه‌ن و ته‌واوی رێكاره‌ یاساییه‌كانی تایبه‌ت به‌ جینۆساید و ئه‌نجامدانی تاوان دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ له‌سه‌ریان جێبه‌جێ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌شی كه‌له‌ له‌ كوردستان ده‌ژێن ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بوون به‌ پرۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه‌وه‌ مافی په‌نابه‌ری و رِه‌گه‌زنامه‌كانیان  لێ وه‌ربگرنه‌وه‌و راده‌ستی یاسا بكرێنه‌وه‌.
تكایه‌ رێز له‌ قوربانییه‌كانمان بگرن و رێگا مه‌ده‌ن تاوانبارانی جینۆساید له‌ سزا رزگاریان ببێت له‌ وڵاتانێك خۆیان به‌ پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری یاسایی ده‌زانن .

چاوه‌رِوانی دادپه‌روه‌رین


1-كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌پرسی ئه‌نفال
2-كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
3-رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
4-رِێكخراوی مانه‌وه‌ بۆ پرسی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
5-رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مافی مرۆڤ
6-تۆرِی هاوپه‌یمانی رێكخراوه‌ كوردستانییه‌كان بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی
7-رێكخراوی باران بۆ پرسی شه‌هیدان وئه‌نفالكراوان
8-رێكخراوی دادپه‌روری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ
9-رێكخراوی هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری
10-رِێكخراوی چاودێری كوردۆساید چاك كوردستان
11-گۆڤاری تۆبزاوه‌
12-رِێكخراوی سه‌ڵباتوو بۆ پرسی ئه‌نفال
13-تۆرِی ئایكان كوردستان
14-رێكخراوی ژیانی نوێ بۆ ژنانی ئه‌نفال
15-هه‌ڵمه‌تی ژیان نا بۆ  ئیعدام له‌ كوردستان
16-رێكخراوی چیرۆكه‌كانی ئه‌نفال
17-رۆنامه‌ی نگره‌ سه‌لمان
 18-رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كۆكوژ له‌ كوردستان
19-رێكخراوی ئه‌نفاله‌كانی كوردستان
20- جیهانێكی بێ چه‌كی كیمیاوی و بایه‌لۆجی
21-رێكخراوی عه‌ر عه‌ر بۆ داكۆكی له‌ نه‌وه‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
22-رێكخراوی چاوی ئه‌نفال
23-رێكخراوی ئاسۆی زیندانیانی ئه‌نفال
24-رێكخراوی منداڵه‌ ونبووه‌كان
25-رێكخراوی گه‌رمه‌سێری كوردی فه‌یلی
26-رێكخراوی به‌رگری له‌ مافی قوربانیانی گۆرِه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كان
27-ئه‌نیستیتۆتی ستراتیژ بۆ په‌یوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كاری دیبلۆماسی
28-رێكخراوی چوارده‌ی چوار  بۆ ئه‌نفال
29-رێكخراوی ئازادی و پێكه‌وه‌ ژیان
30-گروپی كار بۆ ئه‌نفال
31-كۆمه‌ڵه‌ی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌ركوك
32-گۆڤاری شه‌هید
33-رێكخراوی هه‌ورام په‌ی فه‌رهه‌نگ و زوان
34-له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج  لێكۆڵه‌ر له‌ بواری پرسی جینۆساید
35-ئیبراهیم  هه‌ورامانی  - نووسه‌ر له‌ بواری پرسی جینۆساید
36-هێمن حه‌سیب  نووسه‌ر و چالاكوانی بواری جینۆساید
37-ئه‌حمه‌د مه‌جید چالاكوانی بواری جینۆساید و بنه‌ماڵه‌ی قوربانی تاوانی ئه‌نفال
38-زه‌مان عه‌بده‌ چالاكوانی بواری جینۆساید
39-عه‌لی به‌ندی چالاكوان و نووسه‌ر له‌ بواری جینۆساید و ئه‌نفال
40-مه‌لا شاخی  نووسه‌رو چالاكوان له‌ بواری ئه‌نفال و جینۆساید و په‌رله‌مانتاری خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
41-سالار مه‌حمود سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی جینۆساید له‌ كوردستان  و ئه‌ندامی خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان
42-سروه‌ محه‌مه‌د ره‌شید  ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ پرسی ئه‌نفال
43-رۆژان شه‌هید حه‌مه‌ ره‌ش   ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
44-ته‌یموری ئه‌نفال تاكه‌ رزگار بووی گۆرِه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانی ژنان و منداڵانی ئه‌نفال
45-دیاكۆ مورادی  لێكۆله‌ر له‌ بواری جینۆساید
46-په‌رژین جه‌عفه‌ر رۆسته‌م چالاكوانی ئه‌نفال و جینۆساید, خوشكی شه‌هید و ئه‌نفال
47-هاورِێ پێشرِه‌و چالاكوان و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوو پێشمه‌رگه‌ی دێرین

48-هیوا سه‌ید سه‌لیم نووسه‌رو كورِی شه‌هید
49-ئیسماعیل هه‌ناره‌یی پارێزه‌رو نووسه‌ر و كه‌سوكاری ئه‌نفال
50-وه‌زیره‌ جه‌لال كه‌سایه‌تی  و چالاكوانی بواری جینۆساید
51-حیكمت فائق عارف خاوه‌نی ١٠شه‌هید كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ و چالاكه‌وان و بیشمه‌رگه‌ی دیرین
52-هه‌ژار هوشیار مه‌هدی توێژه‌ری و ماموستا ی زانكۆ
53-پارێزه‌ر ئارام محمد احمد ئه‌نفالكراو و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌نفالكراو
54-شه‌هاب ئه‌حمه‌د فه‌یلی  چالاكوانی بواری جینۆساید
55-دیمه‌ن  محه‌مه‌د  چالاكوانی بواری جینۆساید
56-شوان محمد رِۆستم  ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  / كه‌س وكاری ئه‌نفال
57-عادل حاجی محه‌مه‌د ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی داكۆكی له‌ ئه‌نفالكراوان
58-رێبوار ره‌مه‌زان بارزانی نووسه‌ر و توێژه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و چالاكوانی بواری جینوساید و كوره‌ باوك جینوسایدكراو
59-هه‌دار زوبێر بارزانی پارێزه‌ر و كه‌سوكاری جینۆسایدكراو په‌رله‌مانتاری خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراقی
60-جه‌بارئه‌حمه‌د توێژه‌ر له‌بواری جینۆساید
61-فوئاد عوسمان چالاكوان و نووسه‌ری جینۆساید 
52-قاسم كازم حه‌مه‌ عه‌لی چالاكوانی بواری جینۆساید
63-عادل مه‌جید حه‌مه‌ئه‌مین  تاقانه‌ی ئه‌نفال
64-سه‌وسه‌ن محه‌مه‌د  میرخان  سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری شه‌هیدان و جینۆساید و زیندانی سیاسی و كچه‌ ئه‌نفال و خوشكی دوو برای ئه‌نفال و 19 كه‌سی تری ئه‌نفال  له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان 
65-چنار نامیق  مامۆستای زانكۆو  نووسه‌ر له‌ بواری جینۆساید
66-ئه‌یاد ئیسماعیل كاكه‌یی پارێزه‌ر له‌ دۆسیه‌ی ئه‌نفال و بارزانیان و سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری ساندیكای پارێزه‌رانی كوردستان
67-هۆشمه‌ن مراد محه‌مه‌د چالاكوانی  بواری جینۆساید , خاوه‌ن 3 شه‌هیدی جینۆساید
68-روبا محه‌مه‌د سه‌لیم  چالاكوانی بواری جینۆساید , خاوه‌ن 3 شه‌هیدی  كیمیاباران
69-شێخ سدیق  لێكۆله‌ر له‌ بواری جینۆساید
70-سه‌میره‌ ئه‌حمه‌د  چالاكوانی ئافره‌تان و رۆژنامه‌نووس
71-د.فاتیح سه‌نگاوی نووسه‌ر و توێژه‌ر له‌بواری ئه‌نفالدا
72-حازم بله‌یی نووسه‌رو چالاكوانی بواری جینۆساید
73- نامیق هه‌ورامی  نووسه‌ر و توێژه‌ر
74- نه‌سرین ره‌مه‌زان عه‌لی  رزگاربووی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌

PUKmedia زمناكۆی یه‌حیایی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket