riklam

ناساندنی جینۆسایدی كورد و ده‌رھاویشته‌كانی له‌ كۆڕێكدا

جینۆساید 05:37 PM - 2022-04-09

له‌ چوارچێوه‌ی زنجیره‌ كۆڕه‌كانی پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگه‌ریی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9-4-2022، له‌ تۆڕی ناوه‌ندی رۆشنگه‌ری چاودێر كۆڕیك به‌ ناونیشانی (ناساندنی جینۆسایدی كوردو ده‌رھاویشته‌كانی) بۆ نوسه‌ر و وه‌رگێڕ، محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح تۆفیق به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ كۆڕه‌كه‌دا مامۆستا محه‌مه‌د حه‌مه‌ساڵح به‌ وردی باسی له‌ جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژیی كرد و وڵاتانی رواندا و سودان و جینۆسایدی كورد و ئه‌رمه‌نی به‌ نمونه‌ هێنایه‌وه‌ .

دواتر له‌ گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا، ئاماده‌بووان چه‌ندین پرسی تایبه‌ت به‌و بواره‌یان ورووژاند، به‌ تایبه‌ت باس له‌ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كانی میدیا كرا له‌ ناساندن و به‌ جیهانییكردنی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شكۆ بۆ قوربانیان و پاشماوه‌ی جینۆساید و كاره‌ساته‌ كۆمه‌ڵكوژییه‌كان.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket