riklam

واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆیه‌م و پۆله‌ ناكۆتاكان راگه‌یه‌نرا

کوردستان 02:52 PM - 2022-04-09

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ھه‌رێمی كوردستان به‌پێی ھه‌مواركردنه‌وه‌ی ساڵنامه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ساڵی 2021-2022، كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی نۆیه‌م و پۆله‌ ناكۆتانی بڵاوكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌می پۆلی نۆیه‌م له‌ 21ی نیسانی 2022 ده‌ستپێده‌كات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، له‌ 10ی ئایاری 2022 تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می نیشتمانیی و له‌ 11ی حوزه‌یرانی 2022 تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می نیشتمانی پۆلی نۆیه‌م ده‌ستپێده‌كات. 

ھه‌روه‌ھا له‌ 8ی ئایاری 2022 تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌می وه‌رزی دووه‌م و له‌ 7ی حوزه‌یرانی 2022 تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆله‌ ناكۆتاكان ده‌ستپێده‌كات. 

PUKmedia وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket