شكستی نه‌ژادپه‌رستێكی فاشیی و پاڵه‌وانێكی دۆڕاو
عیراق 12:57 PM - 2022-04-09
19 ساڵ پێش ئێستا له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ دا، واته 9ی نیسانی 2003 هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له گۆڕه‌پانی فیردۆسی به‌غدادی پایته‌خی عێراق په‌یكه‌ری سه‌دام حسێن سه‌رۆك كۆماری پێشوتری عیراقیان وه‌ك ڕه‌مزێك بۆ تێكشاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی روخاندو ئیترلێره‌وه كۆتایی هات به‌ده‌سه‌ڵاتی 24ساڵه‌ی سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی.
زۆر هۆكار هه‌بوون وایكرد سه‌دام و داروده‌سته‌كه‌ی له‌كورسی ده‌سه‌ڵات بهێنرێنه خواره‌وه كه دیارترینیان، یاخودپاساوه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ڕووخاندنی سه‌دام حسێن بریتی بون له: به‌رده‌وامبونی حكومه‌تی عێراق له جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به پشكنینی چه‌كه كۆكوژه‌كان و به‌رده‌وامی حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌دام له سه‌ر دروستكردنی ئه‌و جۆره‌چه‌كانه وپاڵپشتی له تیرۆری جیهانی ده‌كات به تایبه‌ت ڕێكخراوی قاعیده .
سه‌دام كێ بوو چۆن ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت؟
سه‌دام به یه‌كێك له دیكاتاتۆره مه‌ترسیداره‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌نرێت كه له یه‌ك كاتدا ته‌واوی پۆست‌و ده‌سه‌ڵاته‌كانی عێراقی له‌ده‌ستدابوو.
ناوی ته‌واوی سه‌دام، سه‌دام حسێن عه‌بدول مه‌جید ئه‌لتكریتی بوو، له 28 ی نیسانی ساڵی 1937 له گوندی عۆجه‌ی سه‌ر به تكریت له‌خێزانێكی شوان‌و ئاژه‌ڵدار له‌دایكبووه، باوكی سه‌دام شه‌ش مانگ پێش له‌دایكبونی سه‌دام كۆچی دوایی كردوه، پاش ماوه‌یه‌كیش برا گه‌وره‌كه‌ی سه‌دام له ته‌مه‌نی 13 ساڵیدا به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی ده‌كات.
دایكی سه‌دام كه ناوی سوبحه توڵفاح بوو ناوی سه‌دام بۆ كوڕه‌كه‌ی دیاری ده‌كات واته ئه‌و كه‌سه‌ی توانای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌یه، پاش ماوه‌یه‌ك دایكی سه‌دام شوو به كه‌سێك به ناوی ئیبراهیم ئه‌لحه‌سه‌ن ده‌كات‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دام ره‌وانه‌ی ماڵی خه‌یروڵا توڵفاح ی خاڵی ده‌كرێت تا له‌وێ بژی، له ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا خه‌یروڵا توڵفاحی خاڵی به تۆمه‌تی به‌شداری كردن له كوده‌تایه‌كی شكستخواردودا ده‌خرێته زیندانه‌وه، بۆیه
سه‌دام ره‌وانه‌ی ماڵی ئیبراهیمی زڕباوكی ده‌كرێته‌وه‌و له‌و زڕباوكه‌ی سێ برای هه‌یه به ناوی به‌رزان، وه‌تبان‌و سه‌بعاوی كه له‌دوای سه‌ركه‌وتنی سه‌دام بۆ ده‌سه‌ڵات، پۆستی گرنگی به‌خشی به‌و زڕبرایانه‌ی.
سه‌دام له باسی ژیانی خۆی له ماڵی دایكی‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌مویان له یه‌ك ژوردا ژیاون‌و نه ئاو‌و نه كاره‌بایان نه‌بوه‌و ده‌ڵێت: هه‌رگیز هه‌ستم به مناڵی خۆم نه‌كردوه‌و ئه‌وه وای كردوه كه هه‌میشه ته‌نیا بم‌و هاوڕێیه‌تی كه‌س نه‌كه‌م به‌ڵام فێریان كردم چۆن به‌رگه بگرم‌و دان به خۆما بگرم.
سه‌دام حسێن چواره‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌مینداری گشتی حزبی به‌عس و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بووه له 1979 تا 9ی نیسانی 2003 و پێشتریش جێگری سه‌رۆك كۆمار و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و سه‌رۆكی نوسینگه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق بووه له حزبی به‌عس له 1975 تا 1979.
سه‌دام رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له به‌هێزترین كودێتا له 17ی ته‌موزی 1968 كه داوای بیرۆكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی ده‌كرد.
له حه‌فتاكاندا ئابووری عیراق گه‌شه‌كی خێرای كرد له ئه‌نجامی په‌ره‌پێدانی به به‌رنامه له‌گه‌ڵ داهاتی نه‌وت و خۆماڵیكردنی نه‌وت و گه‌شه‌كردنی عێراق له زۆر بواری خزمه‌تگوزاری.
سه‌دام كه جێگری ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بوو له 1979 دوای راوه‌دونانی نه‌یاره‌كانی چووه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و حزبی به‌عسه‌وه.
له 1980 سه‌دام حسێن چووه جه‌نگێكی گه‌وره‌ی خوێناویه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران كه له 1988 كۆتایی هات.
له 1990 سه‌دام چووه جه‌نگێكی دیكه‌ی خوێناوییه‌وه ئه‌ویش داگیركردنی كوێت بوو كه بووه‌هۆی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی دووهه‌می كه‌نداو له 1991.
عێراق كه‌وته ژێر گه‌مارۆی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه تا 2003، ئه‌وكاته هێزی هاوپه‌یمانان عێراقی داگیركرد به پاساوی بوونی چه‌كی كۆكۆژ له عێراق و بوونی چه‌كداره‌كانی قاعیده.
سه‌دام حسێن له 13ی كانوونی یه‌كه‌می 2003 له ئۆپه‌راسیۆنێكدا ده‌ستگیركرا.
سه‌دام حسێن له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2006 دوای دادگاییكردنی له عێراق له سێداره درا
ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام
ده‌كرێت بوترێت سه‌دام حسێن له دید و روانین و بیركردنه‌وه‌ی زۆر كه‌سدا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌جێی ئه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك بێت بۆ حوكمڕانیی باش وسه‌رۆكی وڵاتێكی دیموكرات و سیستمێكی مرۆڤ دۆست، ناوێكه هاوتایه له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌سته‌واژه وچه‌مكی ترسناك و تۆقێنه‌ری وه‌ك سته‌مكاریی، كتاتۆرییه‌ت،چه‌وساندنه‌وه،جینۆساید،ئاگر و ئاسن، ترس و بیم و چه‌ندینی تر.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ.. نه‌ژادپه‌رستێكی فاشیی
به‌پێی ژیاننامه‌ی زانراوی، سه‌ددام حسێن، له‌گه‌ڵ ده‌ست وپێوه‌ند و شوێنكه‌وتووه‌كانی له‌وانه سه‌ركرده وفه‌رمانده باڵاكانی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بیی ئیشتراكیی،به‌هۆی بیروباوه‌ڕی تاكڕه‌ویی وخۆسه‌پێنیی وده‌مارگیریی ئایدۆلۆژیی (سۆشیالیزم) ونه‌ژادیی (عه‌ره‌بچێتیی) ورژێمی (حزبی قائید)ه‌وه،ئه‌م وڵاته پڕ له پیت وسامان وتوانای گه‌وره‌ی مرۆیی و زانستیی و سه‌ربازییان به‌ئاقارێكی هێنده ترسناكدا برد كه له رووی مرۆیی و ئابوورییه‌وه زیانی گه‌وره و كوشنده‌ی به‌دواوه‌بوو بۆ دانیشتوان وسه‌رخان وژێرخانی ئابووریی و هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ژیان جگه له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی نه‌وت و به‌رگریی كه یه‌كه‌میان شاده‌ماری زینده‌گیی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی و گه‌له بن ده‌ست و چه‌وسێنراوه‌كه‌ی بوو، دووه‌میش باسكی به‌هێز و مه‌چه‌كی پۆڵایین و دڵڕه‌ق و بكوژ و ببڕی ئه‌و رژێمه بوو بۆ له‌ناوبردنی ئازادیی و ئازادییخوازان له هه‌موو گه‌ل و نه‌ته‌وه ومه‌زهه‌به‌كان وبه‌تایبه‌تیش بۆ قڕكردنی گه‌لی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای سێ كوچكه‌ی سته‌مكاریی ونه‌ژادپه‌رستیی(ته‌بعیس-ته‌عریب-ته‌رحیل) كه‌له‌ساڵی1975ه‌وه‌زیاتر چڕبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌بینیی وله‌ساڵی 1988 دا گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی وتاوانكاریی به‌هۆی تاوانه‌كانی جه‌نگه‌وه له‌به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و جینۆساید و زینده‌به‌چاڵكردنی هه‌زاران خێزانی كورد وهه‌زاران پێشمه‌رگه كه‌له‌شاڵاوه به‌دناوه‌كانی ئه‌نفالدا كه‌وتنه به‌رده‌ستی ئه‌و رژێمه‌خوێنڕێژه وده‌یان هه‌زاریان له‌بیابانه‌كانی خواروی عێراق قه‌تڵ وعام یا زینده‌به‌چاڵكران.
له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌كیی.. پاڵه‌وانێكی دۆڕاو
سه‌ددام له‌دوای گیركردنی چنگی له‌سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق له ساڵی 1979 و به‌رپابوونی شۆڕشی خه‌ڵك دژی كۆماری شاهه‌نشایی ئێرانی دراوسێ له هه‌مان ساڵدا كه شیعه مه‌زهه‌به توندڕه‌وه‌كان به‌رهه‌مه‌كه‌یان چنیه‌وه (هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناونرا شۆڕشی ئیسلامیی و وڵاته‌كه‌ش كرابه كۆمارێكی ئیسلامیی)،له ترسی په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه بۆ عێراق وراپه‌ڕینی زۆرینه‌ی شیعه‌مه‌زهه‌بی هه‌واداری ئێرانه تازه‌كه،رێككه‌وتنی 1975ی نێوان هه‌ردوو وڵاتی وه‌لاناو له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 1980 دا جه‌نگێكی ناڕه‌واو بێ پاساوی له‌دژی ئێران به‌رپاكرد كه هه‌شت ساڵی خایاند‌و تا ئه‌و كاته‌ی له (8/8/1988) دا راگیرا، له‌و جه‌نگه‌دا سه‌دان هه‌زار سه‌رباز و مه‌ده‌نیی كوژران و قه‌رزێكی دارایی گه‌وره (75 ملیار دۆلاری ئه‌مریكیی) هاته سه‌ر وڵاته‌كه، به‌ڵام هێشتا سه‌ددام فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌چه‌كداره‌كانی عێراق،خاوه‌نی سوپایه‌كی پڕ چه‌ك و ئه‌زموون بوو كه خستیه‌گه‌ڕ بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونێكی ناوچه‌یی بۆنموونه گوشاری خسته سه‌ر كوه‌یت بۆ لێ‌خۆش بوون له بڕه به‌شی قه‌رزه‌كانی ئه‌و
وڵاته بچوكه نه‌وتییه ده‌وڵه‌مه‌نده له‌سه‌ر عێراق به‌ڵام بێ سوود بوو.ئه‌وه‌بوو له‌به‌ره‌به‌یانی 2/8/1990 سه‌دام سوپاكه‌ی نارده سه‌ر كوه‌یتی بێ دیفاع و لكاندنی به‌پارێزگاكانی عیراقه‌وه به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه‌ی لق بۆ سه‌ر بنه‌ڕه‌ت (عوده الفرع الی الاێل). له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و له‌شكركێشییه ده‌گمه‌نه‌ی وڵاتێكی عه‌ره‌بیی بۆسه‌ر دراوسێ عه‌ره‌به‌كه‌ی، جه‌یمس به‌یكه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌سایه‌ی ئیداره‌ی جۆرج ئێچ بوشی باوك (1988-1992)دا هه‌ڵمه‌تێكی دیپلۆماتیی گه‌وره وسه‌ركه‌وتووی جیهانیی ئه‌نجامدا بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربازیی نێوده‌وڵه‌تیی به فه‌رمانده‌یی وڵاته‌كه‌ی ولێدانی عێراق له‌به‌ره‌به‌یانی 17/1/1991 له جه‌نگی دووه‌می كه‌نداودا (كه به گه‌رده‌لولی بیابان ناسرا) بۆ تێكشكاندن و ناچاركردنی سوپاكه‌ی سه‌دام بۆ هه‌ڵهاتن و پاشه‌كشه له كوه‌یت له رۆژی 28ی شوباتی هه‌مان ساڵدا، ئه‌و جه‌نگه كه ته‌نیا زیاتر له‌یه‌ك مانگی خایاند (به‌راورد به‌هه‌شت ساڵ جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران) كاولكارییه‌كی تر، به‌ڵام بێ وێنه‌ی به‌سه‌ر عێراقدا هێنا كه‌زه‌ره‌رمه‌نده سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت وچه‌وسێنراوی عێراق وكه‌مێك
له‌بازنه‌ی فه‌رمانڕه‌وای رژێم بوون به‌هۆی درێژه‌كێشانی گه‌مارۆیه‌كی ئابووریی سه‌ختگیری نێوده‌وڵه‌تیی وگۆشه‌گیریی ودابڕانێكی توندی سیاسیی وڵاته‌كه له چوارده‌ور وجیهان.
سه‌ركوتكاریی و مانه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدا
سه‌رباری ئه‌و دوو جه‌نگه ماڵوێرانكار و تێكشكێنه‌ره كه‌چی سه‌ددام به‌هۆی سووربوونی له‌سه‌ر مانه‌وه و رێگه‌نه‌دان به رووخاندنی رژێمه‌كه‌ی به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت،له سه‌روبه‌ندی به‌هاری ساڵی 1991 واته ته‌نها كه‌متر له‌مانگێك پاش كشانه‌وه‌ی له‌عێراق به توندترین شێوه به‌گژ راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و حزب و هێزه شیعه مه‌زهه‌به‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست وباشووری عێراقدا چووه‌وه وسوپاكه‌ی نارده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ودانیشتوانی شار وشارۆچكه به‌شداربووه‌كانی راپه‌ڕین له‌كوردستان وخه‌ڵكی شاره شیعه‌مه‌زهه‌به‌كانی ناوه‌ڕاست وباشور بۆ سه‌ركوتكردنی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كوردستان وبه‌شه عه‌ره‌بییه شیعه‌كه‌ی عێراق وله ئه‌نجامدا كۆڕه‌وێكی ملیۆنیی ومێژوویی خه‌ڵكی كوردستانی لێكه‌وته‌وه كه‌بووه هۆی ده‌رچوونی بڕیاری 688 ی ئه‌نجومه‌نی
ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وسه‌پاندنی ناوچه‌ی دژه فڕین له رووبه‌رێكی فراوانی پارێزگانی باكور وباشوری عێراق.ئه‌وه‌بوو هێزه‌كانی رژێم بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له كوردستاندا مانه‌وه تا ئه‌وكاته‌ی له‌راپه‌ڕینێكی تردا (18/ته‌مموز/1991)، پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان (به‌بێ كه‌ركوك) له هێزه‌كانی رژێمی عیراق چۆڵكران ورژێمیش بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی ئیداره وسه‌پاندنی ئابڵۆقه‌یه‌كی ناڕه‌وای به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا ده‌ركرد.به‌كاریگه‌ریی ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه ناوخۆیی وده‌ره‌كییه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
تاوانه‌كانی سه‌دام وداروده‌سته‌كه‌ی له‌دادگای عێڕاق
ئه‌وه‌ی كه‌له دادگای باڵای تاوانه‌كان سه‌لمێنراوه له دژی ( سه‌دام حوسێن ) و سه‌رانی رژێمه‌كه‌یشی به تاوانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ژمار كراون وه‌ك تاوانه‌كانی ( جینۆساید، تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی، تاوانی جه‌نگ).
بڕیاری یاسایی له دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ده‌رچوون، سه‌باره‌ت به‌م كه‌یسانه:
- دۆسیه‌ی ئه‌نفالی گه‌لی كوردستان .
- دۆسیه‌ی پاكتاوی نه‌ژادی له كه‌ركوك.
- سه‌ركوت كردنی ڕاپه‌ڕینی 1991 دوای هه‌ره‌س هێنانی سوپای سه‌دام له كوه‌یت.
-دۆسیه‌ی كیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه .
- دۆسیه‌ی جینۆسایدكردنی كورده فه‌یلییه‌كان.
- دۆسیه‌ی جینۆسایدكردنی بارزانیه‌كان .
ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ
له شه‌وی 20ی ئاداری 2003 دوای تێپه‌ڕینی ته‌نها 90 خوله‌ك به سه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ی جۆرج بۆش سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا بۆ سه‌دام حسێن و كوڕه‌كانی دانابو، تاكو عێراق جێبهێڵن، به‌غدا به ده‌نگی ته‌قینه‌وه به خه‌به‌ر هات
سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی سوپای عێـراقیان به ماوه‌ی ٢٣ رۆژدا تێك‌شكاند.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له ٩ـی مانگی نیسانی ٢٠٠٣ـ دا به هێنانه‌خواره‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حوسێن په‌یامی رووخاندنی رژێمی به‌عسیان له عێراق به هه‌موو جیهان راگه‌یاند. به‌غدادی پایته‌ختی عێراق كه‌وته ژێر .
هه‌ژموونی ئه‌مریكا
ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شداری شه‌ڕیان كرد: ئه‌مریكا 250 هه‌زار سه‌رباز، بریتانیا 45 هه‌زار سه‌رباز، كۆریای باشور 3500 سه‌رباز، ئوسترالیا 2000 سه‌رباز، دانمارك 200 سه‌رباز، پۆله‌ندا 184 سه‌رباز. هاوكات 10 وڵاتی دیكه‌ی بچوكیش به پشتیوانی هاوكاری هاوپه‌یمانانیان كرد.
ده‌ستگیركردنی و له‌سێداره‌دانی سه‌دام
شرۆڤه‌كاری باڵای ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا جان نیكسۆن، كه سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بووه له‌گه‌ڵ سه‌دام حسێن، له‌باره‌ی چۆنێتی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن له‌كۆتایی ساڵی (2003)دا، ده‌ڵێت: یه‌كه تایبه‌ته‌كان محه‌مه‌د ئیبراهیم عومه‌ری موسڵیان گرت، ئه‌و له‌كاتی هه‌ڵاتنی سه‌دامدا له به‌غدا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی پاسه‌وانه‌كانی بوو. زۆر به ئاسانی دانی به‌هه‌موو شتێك‌دا نا. سه‌ره‌تا هه‌وڵیدا بڵێت زانیاری
له‌سه‌ر شوێنی خۆحه‌شاردانی سه‌دام نییه، به‌ڵام خه‌ڵاتی (25) ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌ری سه‌دام سه‌لماندی ئه‌م هۆكاره زۆر به‌هێزتره له وه‌فاداری كه‌سی، زۆر به‌خێرایی یه‌كه تایبه‌تییه‌كانی بۆ شوێنی خۆحه‌شاردانی سه‌دام برد. محه‌مه‌د یه‌كه تایبه‌ته‌كانی بۆ هه‌مان ئه‌و كێڵگه‌یه برد كه سه‌دام له (1959) دوای هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتو بۆ تیرۆری عه‌بدولكه‌ریم قاسم، خۆی تیاحه‌شاردابوو.
رایس: هه‌ڵه‌مان كرد
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا كۆندالیزا رایس، له بیره‌وه‌رییه‌كانیدا به‌م جۆره چیرۆكی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن ده‌گێڕێته‌وه: له‌ماڵه‌وه خۆم ئاماده‌كردبوو بۆ پێشوازیكردن له (30) كه‌س له هاوڕێیانم، كه بۆ به‌شداریكردن له ئاهه‌نگی جه‌ژنی له‌دایكبوونم‌و خوێندنی سرودی له‌دایكبوون داوه‌تم كردبوون. پێش ئه‌وه‌ی هاوڕێكانم بگه‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیم له سه‌رۆك بۆشه‌وه پێگه‌یشت‌و پێیوتم: دۆناڵد رامسفێڵد ته‌له‌فۆنی بۆ كردوم، وا گومان ده‌كات سه‌ربازه‌كانی سه‌دام حسێن-یان دۆزیبێته‌وه.
رایس رایده‌گه‌یه‌نێت دۆناڵد رامسفێڵد‌و ستیڤ هادلی له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا بوون كه بانگهێشتی كردبوون، بۆیه "پێكه‌وه خۆمان كێشایه‌وه ناندینه‌كه‌مان، تاوه‌كو له‌باره‌ی ئه‌و باسه‌وه به‌دور له‌گوێی ئه‌وانی دیكه، درێژه به گفتوگۆكه‌مان بده‌ین. دۆناڵد وتی نامه‌وێت هیچ شتێك له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه بڵێم، تاوه‌كو به‌ته‌واوه‌تی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌مان بۆ رون ده‌بێته‌وه، كه له‌ناو چاڵێكدا له كێڵگه‌یه‌ك له تكریت دۆزیومانه‌ته‌وه‌و ده‌ستگیرمان كردوه. له كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دواتردا، زه‌نگی ته‌له‌فۆنه‌كه‌م لێیدا، پۆڵ بریمه‌ر بوو، وتی: ده‌ستگیرمان كرد. منیش په‌یوه‌ندیم به سه‌رۆكه‌وه كرد‌و خه‌به‌رم كرده‌وه. بریمه‌ریش په‌یوه‌ندی به دۆناڵد رامسفێڵده‌وه كردبوو. چیرۆكه‌كه بووه راست".
به وته‌ی رایس، چه‌ند سه‌ربازێك له هێزی ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانی ژماره (121)، به پشتیوانی تیپێكی فه‌وجی یه‌كه‌می شه‌ڕكه‌ر له كه‌تیبه‌ی چواری پیاده‌ی سوپا، سه‌دامیان ده‌ستگیركردوه. رایس ده‌ڵێت: سه‌دام له‌كاتی ده‌ستگیركردنیدا به سه‌ربازه‌كانی وتبوو: ناوم سه‌دام حسێنه، سه‌رۆك كۆماری عێراقم، ده‌مه‌وێت دانوستانتان له‌گه‌ڵدا بكه‌م.
سه‌باره‌ت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه، رایس ده‌ڵێت: پۆل بریمه‌ر به یاوه‌ری چه‌ند ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی حوكمڕانی عێراق، چووه سه‌ر سه‌كۆ تاوه‌كو هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن به‌و رۆژنامه‌نوسانه رابگه‌یه‌نێت كه له‌به‌رده‌میدا كۆببوونه‌وه. بریمه‌ر وتی: ده‌ستگیرمان كرد. ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ی دووباره كرده‌وه، كه چه‌ند كاتژمێرێك له‌وه‌وبه‌ر به‌منی راگه‌یاندبوو. میدیای عێراقیش كردییه شایی لۆغان. ئه‌و ساته، ساتێكی پڕ له ئاسوده‌یی‌و شادمانی بوو.
رایس كه له ساڵی (2011)دا بیره‌وه‌رییه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه، ده‌ڵێت: ئێستا كه بیر له‌و ساته ده‌كه‌مه‌وه، ده‌زانم ئێمه هه‌ڵه‌مان كرد، چونكه ده‌بوو كه‌سێكی عێراقی ئه‌و هه‌واڵه‌ی راگه‌یاندبا. به‌ڵام تازه گوزه‌شت، ده‌بوو ده‌ستگیركردنی سه‌دام حسێن، چركه‌ساتێكی عێراقی بووایه نه‌وه‌كو ئه‌مه‌ریكی.
رۆژی 30 / 12 / 2006 له به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قورباندا سه‌دام حسێن سه‌رۆكی رژێمی
له‌ناوچووی به‌عس له‌عیراق له‌فه‌رمانگه‌ی موخابه‌راتی عیراقی له‌سێداره‌درا، پاش ئه‌وه‌ی له‌دادگای باڵای تاوانه‌كان له‌عیراق بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو، پاشان سه‌رۆكی كۆمار ده‌سه‌ڵاتی له‌سێداره‌دانی ئه‌و تاوانباره‌ی به‌خشیه نوری مالیكی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.
PUKmedia ئاماده‌كردنی / دێكان به‌هادین ته‌ها / كاوان ئه‌حمه‌د حه‌مه ساڵح هه‌ڵه‌بجه‌ی
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28