بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی بەشداری پانێلێک دەکات لە سوید
تاراوگە 08:43 AM - 2022-04-09
سوید/ بەبەشداری بەرپرسی پەیوەندییەکانی یەکێتی پەرلەمانی سوید لەتەک حیزبە کوردستانییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کۆبونەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/٤/٧ لە پەرلەمانی سوید شاری ستۆکھۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید بەرپرسی پەیوەندیەکانی ناوەندی سویدی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ( فەرهەنگ شێخ محەمەد) لەپەرلەمانی سوید بەشداری پانێلێک کرد کەتایبەت بوو بە حزبە کوردییەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە لە لایەن پارتی سۆسیال دیموکراتی سویدەوە سازکرا بۆ پارتە دەستەخوشک و ڕێکخراوە کوردستانیەکان سەبارەت بە بارو دۆخی کورد بە گشتی وە بە تایبەتی ڕۆژژهەڵاتی کوردستان کە نوێنەرانی هەریەک لە حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و حزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی کوردستان وکۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە ڕاپۆرتی تێرو تەسەل تیشکیان خستەسەر بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری گەلانی ئێران و کوردستانیانی ڕۆژهەڵات هاوکات ئاماژەیان بە بەرنامەو لێک نزیک بونەوەی حزبە کوردستانییەکانی ڕۆژهەڵات و پلانی ئێستاو داهاتویان کرد.
ئامانجێکی تری پانێلەکە چۆنییەتی هاوکاری و هەماهەنگی سەرجەم پارتە کوردستانییەکان لە مەڕ گەشەپێدانی پرس وپرۆسەی دیموکراتی لە کوردستان و سوید وە چۆنییەتی بەرەو پیرچون وبەشداری و هەماهەنگی هەمەلایەنە و خۆئامادە کردن بۆ هەڵبژادنەکانی سوید کە بڕیارە لەمانگی ٩ ی ئەمساڵدا بە ڕیوە بچێت وە سود وەرگرتن لەو پرۆسەیە بەمەبەستی زیاتر ئاشنابون لە چۆنییەتی پرۆسەی هەڵبژاردنی سوید و شێوازی کار کردنی پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید وڕەوەندی کوردستانی لە هاندانیان بۆ دەنگدان سۆسیال دیموکراتی سوید .
بەرپرسی پەیوەندیەکانی ناوەندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان پشتیوانی سەرجەم ئۆرگانەکانی دوو پات کردەوە بۆ پاڵپشتی ڕەها لە پارتی سۆسیال دیموکراتی دەستەخوشک لە سوید.
هەڤاڵ سەرکان پەرلەمانتاری سوید وەک لێپرسراوی پرسی کوردستان لە پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید بەڵێنی پشتیوانی پارتەکەی بۆ دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان وەک گەلێکی ماف زەوتکراو دووپات کردەوە بەپێی هەل و مەرجی تایبەت و خوازراو لە بەشەکانی کردستان بۆ سەرجەم بەشداربوان و پارتەسیاسیکەنی کوردستان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان ناوبراو پێداگری لە تۆکمە کردنی پەیوندی نیوان سەرجەم حیزبەکوردستانیاکان و سۆسیال دیموکراتی سوید کردەوە.
PUKmedia فەلاح ئەحمەد ڕەشید/سوید
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی و وەزیری ناوخۆی عیراق: نابێت تاوانباران دەربازیان بێت
11:43 PM - 2023-06-08 -
کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق لەسەر بودجە دەستیپێکردەوە
10:52 PM - 2023-06-08 -
کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سلێمانی کۆتایی هات
06:50 PM - 2023-06-08 -
جێگری سەرۆکی هەرێم پشتیوانی دژەتیرۆر و فەرماندەکانی دەکات
03:28 PM - 2023-06-08
ئەمانەش ببینە
.png)
کوردستان 10:11 PM - 2023-06-08 سەرۆک بافڵ و وەزیری ناوخۆی عیراق: هاوکاری و هاوئاهەنگی فراوانتر دەکرێن
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی زیاتر لە٣هەزار کارمەندی کۆمسیۆن دەکرێنە هەمیشەیی
05:48 PM - 2023-06-08
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا هەماهەنگ بن
04:44 PM - 2023-06-08
فراکسیۆنی یەکێتی سازش لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ناکات
02:35 PM - 2023-06-08
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی لە وەبەرهێناندا یەكەمە
01:05 PM - 2023-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی زیاتر لە٣هەزار کارمەندی کۆمسیۆن دەکرێنە هەمیشەیی
کوردستان 05:48 PM - 2023-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەرێم و بەغدا هەماهەنگ بن
کوردستان 04:44 PM - 2023-06-08 -
جێگری سەرۆکی هەرێم پشتیوانی دژەتیرۆر و فەرماندەکانی دەکات
کوردستان 03:28 PM - 2023-06-08 -
فراکسیۆنی سەوز شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ خەڵات دەکات
ی ن ک 03:01 PM - 2023-06-08 -
فراکسیۆنی یەکێتی سازش لەگەڕانەوەی پاشەکەوتی مووچە ناکات
کوردستان 02:35 PM - 2023-06-08 -
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: سلێمانی لە وەبەرهێناندا یەكەمە
کوردستان 01:05 PM - 2023-06-08 -
حاڵی خانەنشینی هەرێم و بەغدا
بیروڕا 12:19 PM - 2023-06-08 -
چاوەڕوان دەكرێت بەزۆرینەی دەنگ بودجە تێبپەڕێندرێت
عیراق 10:40 AM - 2023-06-08