riklam

داوای قەدەغەكردنی فرۆشتنی چپس و شیرینی لە خوێندنگاكان دەكرێت

پەروەردە 10:11 AM - 2022-04-05

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان، داوا دەكات فرۆشتنی چپس و شیرینی و نەستەلە لە فرۆشگای خوێندنگاكان قەدەغە بكرێن و میوە و چەرەسات و بابەتی تر بفرۆشرێن. 

دكتۆر پشدەرعەبدوڵڵا ئیسماعیل بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان، لە نووسراوێكدا داوایەكی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كردووە و دەڵێت: پێویستە چاو بخشێنرێتەوە بە فرۆشگای قوتابخانەكانی سلێمانی و دەوروبەریدا، بۆ باشكردنی كوالێتی و جۆری ئەو خواردەمەنییانەی بە خوێندكاران دەفرۆشرێن. 

راشیگەیاندووە: پێویستە فرۆشتنی چپس و شیرینی و نەستەلە و شەربەتی تۆزی گیراوە قەدەغە بكرێن، چونكە زیانی گەورەیان بۆ تەندروستی منداڵان ھەیە،  ئەو منداڵانەشی نەخۆشی شەكرەیان ھەیە كاریگەری خراپیان لەسەر دروست دەبێت و كۆنترۆڵی شەكرەیان لە دەستدەدەن. 

هاوكات داواشیكردووە: لە بری ئەو خواردنانە، جۆرەكانی میوە و چەرەسات و شیر و نۆكاو و پاقلەی كوڵاو و ھێلكەی كوڵاو و چەند بابەتێكی تر بفرۆشرێن، ئەوەش لە ژێر چاودێری تەندروستیدا.

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket