riklam

ته‌نیا ئه‌حمه‌د بووه‌ ڕاهێنه‌ری B ئاسیایی

کوردستان 09:09 AM - 2022-04-01

ته‌نیا ئه‌حمه‌د، ڕاهێنه‌ری فۆتساڵی یانه‌ی وه‌رزشی دوكان، به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی بڕوانامه‌ی B ڕاهێنه‌ری یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیای وه‌رگرت.

ئه‌و كچه‌ ڕاهێنه‌ره‌ كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ وه‌ك وه‌رزشكارێكی دیارو ڕاهێنه‌رێكی فۆتساڵی كچان كار ده‌كات ، له‌ ماوه‌ی ڕابردوو به‌شداری خولی ڕاهێنانی B ی ئاسیایی كردو پاش وه‌رگرتنی وانه‌كانی خوله‌كه‌ به‌ شێوه‌ی تیۆری و پراكتیكی به‌ ڕه‌سمی بڕوانامه‌ی دانپێدراوی یه‌كێتیی تۆپی پێی ئاسیای پێبه‌خشرا وه‌ك تاقانه‌ كچی به‌شداربووی ئه‌و خوله‌.

 ته‌نیا ساڵی 1992 له‌ دوكان له‌ دایكبووه‌، هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌ خولیای وه‌رزش بووه‌ و ده‌ستی به‌وه‌رزشكردن كردووه‌، ساڵی 2009 تا 2012 یاریزانی فوتساڵی یانه‌ی دوكان بووه‌.

ئێستاش ڕاهێنه‌ری فۆتساڵی كچانی دوكانه‌و له‌ ماوه‌ی ڕابردووشدا توانی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژووی یانه‌كه‌ پله‌ی سێیه‌می كوردستان بۆ تیپه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر بكات .
PUKmedia هه‌رێز جه‌مال 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket