riklam

لە رۆژی ژینگەی پەروەردەییدا چالاكی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت

پەروەردە 10:42 AM - 2022-03-31

لە شاری سلێمانی و لە پاركی ئازادی شارەكە، بەبۆنەی رۆژی ژینگەی پەروەردەییەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەشی رۆشنبیری منداڵانی سلێمانی بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی و تۆڕی زەوی و رێكخراوی پاكۆ، چالاكییەكی ژینگەیی و تەندروستی و ئاژەڵ دۆستی بەڕێوەچوو.

ئامانج لە چالاكییە پەروەردەكردنی منداڵە بۆ پاراستنی ژینگە و كار كردنە تاوەكو منداڵانیش كار بۆ پاراستنی ئاژەڵەكان بكەن.

چالاكییەكە پێكهاتبوو لە وێنەكێشانی منداڵان و بڵاوكردنەوەی رێنمای تایبەت بە پاراستنی ژینگە و ئاژەڵەكان، هاوكات چەند چالاكییەكی دیكەش بەڕێوەچوون.

رێكخراوەكانی بەشداربووی چالاكی رۆژی ژینگەی پەروەردەیی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن: پێویستە كار بۆ ئەوە بكرێت تاوەكو منداڵەكان پەروەردە بكرێن بۆ ئەوەی رابهێنرێن و ژینگەی كوردستانیان خۆش بوێت و ئاژەڵەكانیش بپارێزن.

PUKmedia جەمال سەرگەتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket