riklam

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی هاوخه‌می بۆ كۆچی ڕووناكبیر عوسمان حه‌سه‌ن شاكر ده‌رده‌بڕێت

ی ن ک 01:46 PM - 2022-03-30

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ڕووناكبیر عوسمان حه‌سه‌ن شاكر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیرو هۆشیاری، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌یه‌كی: 

بۆكۆچی دوایی ھه‌ڤاڵی روناكبیر عوسمان حه‌سه‌ن شاكر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی گه‌شه‌پێدانی بیر و هۆشیاری،  پرسه‌ و ھاوخه‌می قووڵی خۆمان ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ و ھه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ین .

ھه‌ڤاڵ عوسمان كادرێكی دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌كی لێھاتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو. خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێكی به‌بڕشت و روناكبیرێكی چالاكی رێكخستنه‌ نهێنییه‌كانی ناوشار بوو له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عس و رۆڵێكی گرنگی هه‌بووه‌ له‌ چه‌ندین چالاكی و خه‌باتی مه‌ده‌نی دژی رژێمی به‌عس.

له‌ده‌ستدانی كادرێكی دڵسۆزی وه‌ك هه‌ڤاڵ عوسمان له‌ دڵه‌وه‌ نیگه‌رانیكردین و له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین رۆحی شادبكات و سه‌بووری به‌ كه‌سوكار و هه‌ڤاڵانی ببه‌خشێت.


دڵسۆزتان
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی
٣٠ی ئاداری ٢٠٢٢

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket