زۆنی زه‌رد.. له‌سوكایه‌تی پێكردنه‌وه بۆ كوشتنی مامۆستایانی ئاینیی
کوردستان 09:04 AM - 2022-03-30
مامۆستایه‌كی له‌وتارلادراو رایده‌گه‌یه‌نن، له‌زۆنی زه‌رد سوكایه‌تیكردن و له‌وتارلادانی مامۆستایانی ئاینی زیادیكردووه.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی وتنی قسه‌ی هه‌ق دژی گه‌نده‌ڵی و نادادی و كه‌می خزمه‌تگوزاری بۆ هاووڵاتیان له‌سه‌ر مینبه‌ری مزگه‌وته‌كانیان ، مامۆستایانی ئایینی موسڵمان له‌هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌و زۆنه‌ی كه پێی ده‌وترێت زۆنی زه‌رد چه‌ندینجار تووشی كوشتن و ده‌ستگیركردن و سوكایه‌تی پێكردن و رفاندن و له‌كارلادان له‌وتاردان بوونه‌ته‌وه كه له‌ئێستادا ئه‌و كاره به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت كه ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه بێ هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمه كه هیچ به‌رگریه‌ك له‌و مامۆستا ئاینیانه ناكات.
له‌وباره‌یه‌وه د. ئیدریس كاریتانی پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی (ئه‌ڵلاهو ئه‌كبه‌ر) له‌شاری هه‌ولێر به PUKmedia ی راگه‌یاند : هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك ئه‌وانه‌ی پێشه‌نگن تێیدا له‌سه‌ریان ئه‌ركه به‌پێی توانا به‌رگری له‌هه‌ق و راستی بكه‌ن و دژی گه‌نده‌ڵی و نادادی و خراپه‌كاری و لادانی كۆمه‌ڵگا بوه‌ستن مامۆستایانی ئایینیش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی میراتگری پێغه‌مبه‌رن ده‌بێت به‌و كاره هه‌ڵسن، ئێستاش یه‌كێك له‌و توێژانه‌ی كه قوربانی بۆ میلله‌ت و نیشتمانیان ده‌ده‌ن مامۆستایانی ئایینین كه ده‌سه‌ڵاتی كوردی تووشی گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر قوڵ بووه‌و ده‌یه‌وێت په‌رده‌پۆشی ئه‌و كاره‌ی به‌دروستكردنی هه‌ندێك كێشه بكات و ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه‌ی له‌ناو مامۆستایانی ئایینی هه‌یه كه داوای مافی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن كپیان بكات.
ئه‌و مامۆستا ئاینیه باسی له‌وه‌شكرد، كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم هاوكار نیه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی ئایینی كه ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌پله‌ی یه‌كه‌م پشتگیری له‌و مامۆستا ئاینیانه ده‌كات كه ده‌ست له‌سه‌رسنگن بۆ حزب و ده‌سه‌ڵات و بێده‌نگن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو نادادپه‌روه‌ری و خراپه‌كاریانه كه ئه‌وقاف نه‌یتوانیوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێلایه‌ن بێت و هه‌تا سه‌ر ئێسقان لایه‌نداره به‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی خۆیان بێت و له‌ده‌سه‌ڵات بێت هه‌موو شتی بۆ ده‌كه‌ن و پشتگیری ده‌كه‌ن ئه‌وه‌ی كه‌سی خۆیان نه‌بێت سزای ده‌ده‌ن.
د. ئیدریس كاریتانی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات، كه به‌پێی راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مامۆستایانی ئایینی بوونه‌ته هه‌وێنی پێكه‌وه ژیان و لێبورده‌یی و هۆكاری سه‌ره‌كیش بوون له‌دژایه‌تی تیرۆر‌و توندڕه‌وی هه‌ر له‌داعشه‌وه تا گرووپه توندڕه‌وه‌كانی تر ، مامۆستای ئاینی كورد هه‌موویان به‌جلی كوردی به‌خزمه‌تی میلله‌ت و نیشتمانی خۆیان به‌ناوبانگن ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش گه‌نده‌ڵ بواین و دزیمان بكردبایه‌و خیانه‌تمان بكردبایه ئێستا وه‌كو ئه‌و جاشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه ئێمه‌ش واده‌بووین.
له‌باره‌ی ده‌ستگیرنه‌كردنی بكوژانی مامۆستای ئایینی له‌شاری هه‌ولێر ، د. كاریتانی ده‌ڵێت: یاسا بۆ ئه‌و كه‌سانه هه‌یه كه هه‌ژارو بێده‌سه‌ڵاتن، ئه‌گینا ئه‌وانه‌ی كه له‌ده‌سه‌ڵاتن كه‌س ناوێرێت پێیان بڵێ به‌ری چاوتان دوو برۆی هه‌یه ، بۆیه به‌شی زۆربه‌ی ئه‌و دادگایانه‌ی كه یاسا جێبه‌جێ ناكه‌ن هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه حزب ده‌ستی خستۆته ناو هه‌موو سێكته‌ره‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی سێكته‌ری دادوه‌ری كه زۆر كه‌سمان بینی پیاویشی كوشتوه‌و ئێستا په‌نادراوه.
وتیشی: ئێستا به‌ژماره نازانم چه‌ند مامۆستای ئایینی له‌وتاردان لادراون ، به‌ڵام مامۆستایه‌كی ئێجگار زۆر لادراون بۆ نمونه مامۆستا مه‌لا شێرزاد بیست و یه‌ك ساڵ ده‌بێت له‌وتاردان لادراوه، مامۆستا مه‌لا زرار زیاتر له 17 ساڵه لادراوه من زانیاری وردم له‌لانیه، به‌ڵام به‌لایه‌نی كه‌م له‌وانیه تائێستا نزیكه‌ی په‌نجا مامۆستای ئایینی له‌وتاردان له‌مزگه‌وته‌كان لادرابن كه ته‌نیاو ته‌نیا یه‌ك عه‌یبه‌یان هه‌بووه كه ئه‌ویش وتویانه گه‌نده‌ڵی ئه‌نجام مه‌ده‌ن و ئیداره‌یه‌كی جوانی ئه‌و میلله‌ته بكه‌ن.
یه‌كێك له‌مه‌لا سزادراوه‌كان، مامۆستا مه‌لا سابیر گرتكی - یه كه پێش نوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتی باری بوو له‌قه‌زای سۆران كه له‌ساڵی 2020 له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه لادراوه ئه‌و ده‌ڵێت : به‌داخه‌وه له‌دێر زه‌مانه‌وه دژایه‌تی مامۆستایانی حه‌قبێژ ده‌كرێت ، بۆیه چه‌ند ساڵێكه له‌زۆنی زه‌رد سوكایه‌تی پێكردن و لادان له‌وتاردان و توندوتیژی به‌رامبه‌ر مامۆستایانی ئایینی زیادی كردووه كه به‌لای ئێمه كارێكی زۆر ناپه‌سنده به‌تایبه‌تی كه مامۆستایانی ئایینی میراتگری پێغه‌مبه‌رانن.
مامۆستا گرتكی ده‌ڵێت: مامۆستای ئاینی له‌سه‌ر قسه‌ی هه‌ق خوێنیان ده‌ڕێژرێت كه‌چی بكوژانیان به‌سزای خۆیان ناگه‌ن ، چونكه یاسا كاری خۆی ناكات و كه‌یسه‌كان به‌لاڕێدا ده‌برێن كه ئه‌مه‌ش به‌پێچه‌وانه‌ی یاسای خودایی و یاسای دونیاشه كه به‌ڕای من كوشتنی مامۆستایانی ئاینی كوشتنی پێغه‌مبه‌رانه ، بۆیه‌ش تاوانباران ده‌ستگیر ناكرێن ، چونكه خه‌ڵكی به‌هێزو ده‌ستڕێشتوو ده‌ستی له‌و تیرۆركردنه‌دا هه‌یه كه بكوژه‌كان زۆر له‌یاسا به‌هێزترن.
مامۆستا سابیر پێیوایه ئه‌وانه‌ی سوكایه‌تی به‌مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ن بێگومان به‌هێزو ده‌سه‌ڵاتدارن و به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگه نارازییه‌كان سه‌ركوت بكه‌ن ، ئه‌و ده‌یوت : هه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینیش باسی خراپه‌ی حكومه‌تی كرد نابێت لاببرێت له‌كاره‌كه‌ی و مه‌رجیش نیه كاتێك باسی گه‌نده‌ڵی و نادادی بكات ئه‌و مه‌لایه دژی حكومه‌ت بێت كه به‌پێچه‌وانه‌وه مامۆستاینی ئایینی خۆیان به‌خه‌مخۆری ئه‌م گه‌ل و وڵاته ده‌زانن، بۆیه ئه‌وان ده‌ستنیشانی كه‌موكوڕیه‌كان ده‌كه‌ن، زۆر هه‌ڵه‌یه مامۆستایه‌ك له‌سه‌ر وتارێك یا قسه‌یه‌كی له‌كاره‌كه‌ی ناو مزگه‌وت لاببرێت كه ده‌بێت سه‌ره‌تا مامۆستاكه بانگ بكرێت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ئه‌گه‌ر هه‌ر وازی نه‌هێنا ئه‌وكات بگوازرێت بۆ شوێنێكی تر كه به‌داخه‌وه زۆرجار لادان ده‌بنه كێشه‌ی كه‌سی و بنه‌ماڵه‌یی و توڕه‌یی تاكه‌كه‌سی ده‌ستڕۆیشتوو.
له‌باره‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه گرتكی ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌و وه‌زاره‌ته به‌و شتانه‌دا بچێته‌وه نه‌وه‌ك به‌ئاماژه‌ی راپۆرتێكی حزبی بریاری لادان ده‌ربكرێت یا به‌ته‌له‌فۆنێك پێت بڵێن تۆ لادراوی كه ئه‌وقاف خۆی مامۆستای ئایینی لاده‌بات له‌سه‌ر كار‌و خۆشی ده‌یانگێڕێته‌وه كه به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر مامۆستایه‌ك حزبی بێت قسه‌ش بكات زۆر به‌كه‌می لادراوه كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌موو شتێكی لای خۆی قۆرخ كردووه له‌جیاتی پاڵپشتی له‌مه‌لاكان ، كێشه‌و گرفتیان بۆ دروست ده‌كات.
ئه‌و مامۆستا ئاینیه باسی شێوازی لادانی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت : كاتێك لادرام به‌ڕه‌سمی یا به‌ڕاشكاوی به‌منیان نه‌وت كه تۆ له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌و وتاره لادراویت ، به‌ڵكو شه‌و به‌ته‌له‌فۆنێكی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران لادرام كه ئه‌وه‌ی من زانیومه هۆكاره‌كه‌ی بۆ مه‌به‌ستی كه‌سی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌لایه‌كی تر ده‌ڵێن ئێوه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك قسه‌تان كردووه یا باسی ئه‌و شته‌تان نه‌كردووه كه ئێمه گوتومانه كه ئه‌مانه هه‌مووی به‌هانه‌ی لاوازن.
به‌وته‌ی مامۆستا سابیر زۆری زه‌ردو پارێزگای هه‌ولێر پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت له‌لادانی مامۆستای ئاینی له‌سه‌ر كاره‌كه‌یان و وتی : من به‌دروستی نازانم ژماره‌ی مامۆستا له‌وتار لادراوه‌كان چه‌ندن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌نافه‌رمی زانیومه كۆی گشتی لادراوه‌كان نزیكه‌ی 96 مامۆستای ئاینیه.
PUKmedia ره‌وه‌ست نه‌وزاد - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17