riklam

پرسەنامەی بافڵ تاڵەبانی بۆکۆچی مام ئەنوەر

پرسەنامە 03:24 PM - 2022-03-25

بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی (مام ئەنوەر محەمەد حسێن) پرسە و ھاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین و بەشداری ئەم خەم و ماتەمە دڵتەزێنەین.

مام ‏ئەنوەر کەسێکی دڵسۆز و سەرڕاست بوو، ساڵانێكی زۆرە لە سکرتارییەت و ماڵی مام جەلال کاردەکات،  لەبەرامبەر ھەر ئەرک و  بەرپرسیارێتییەک پێی سپێردرابێت لێبڕاوانە رایدەپەڕاند، نموونەی کەسێکی تێکۆشەر و بەوەفا  بوو بۆ کارەکەی و جێی متمانەی ھەموولایەکمان بوو. بۆیە لەدەستدانی خەمخۆرێکی وەک مام ئەنوەر جێگای نیگەرانیمانە و لەخوای گەورە داواکارین رۆحی شاد بکات و دڵئارامی و خەمڕەوانیش بە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەیان ببەخشێت.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket