riklam

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی هاوسەری شەهید فاخر مێرگەسۆری

پرسەنامە 11:14 AM - 2022-03-25

پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ كۆچی دوایی هاوسەری شەهید فاخر مێرگەسۆری

بە‌ڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو خاتوو (مریەم)

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو (مریەم) ی هاوسەری شەهید نە‌مر فاخر مێرگەسۆری، دڵگران و نیگەران بووم.

لە‌دە‌ستدانی ئەم خاتوونە نیشتمانپەروەرەی هاوسەری شەهید فاخری شۆڕشگێڕ و سەركردەی ناسراوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان، مایە‌ی نیگە‌رانی هە‌موومانە و بەم بۆنە غەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستە‌ كە‌سوكار و خانەوادە سەربەرزەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم.

خوای گەورە لەكۆچكردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەك ببەخشێت.

انا للة و انا الية راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket