riklam

پاڵەوانێتی کۆماری بۆ لاوانی کچان دەستپێدەکات

کوردستان 10:53 AM - 2022-03-25

یەکێتی باسکەی عێراق بە ھاوکاری یەکێتی باسکەی سلێمانی ھەڵدەستێت بە ئەنجام دانی پاڵەوانێتی باسکەی کچان بۆ ئاستی لاوانی پارێزگاکانی عێراق لە بەرواری ٢٥-٣٠ ئەم مانگە.

 

ھەریەک لە پارێزگاکانی (سلێمانی .ھەولێر.دھۆک .بەغداد .دياله) و یارییەکانیش لە هۆڵی داخراوی یانەی سلێمانی لە ئەمڕۆ هەینی دەستپێدەکات.

 

بیلال مەولود سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی باسکە لە لێدوانێکئ رایگەیاند ، ئێمە خۆشحاڵ دەبین بە ئامادەبوونی سەرجەم چین و توێژەکان بەو ھیوایەین ھەموان پاڵپشت و ھاوکاربین بۆ خزمەتی شاری سلێمانی بە گشتی و یاری باسکە بە تایبەت..

 

تیپی باسکەی کچانی سلێمانیش یەکێکە لە هەڵبژاردە بەشدارەکان و پاڵێوراوی بردنەوەی نازناوەکەیە .

 

PUKmedia هەرێز جەمال - سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket