riklam

کەرکوک.. پێشەنگای کاری دەستی ژنان کرایەوە

کوردستان 05:19 PM - 2022-03-23

ئەمڕۆ چوارشەممە 23-3-2022 لەباخچەی بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزشی کەرکوک، ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ژنانی پارێزگای کەرکوک پێشەنگایەکی کاری دەستی ژنانی کەرکوکی کردەوە.

 

پێشەنگاکە هەوڵێکە بۆ دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ ئەو ژنانەی ئەرکی بەخێوکردنی خێزانیان لەئەستۆدایە لەکەرکوک.

 

لەیلا محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری ژنانی کەرکوک ڕایگەیاند: لەکەرکوک هەزاران دەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکان هەیە کەنە لەکەرتی گشتی و نەلەکەرتی تایبەتدا دانەمەزراون.

 

وتیشی: کردنەوەی ئەم پێشەنگەیە کەژمارەیەک ژنی دەست ڕەنگین بەشدارییان تێدا کردوە هەنکاوێکە کەژنان چاوەڕوانی دامەزراندن نابن و هەوڵ دەدەن لەڕێی پرۆژەی لەم جۆرەوە بەرهەمەکانیان بناسێنن و سودێکی مادیش بەدەست بهێنن.

 

PUKmedia کەرکوک،محەمەد ئەحمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket