riklam

سلێمانی پاڵەوانێتییەكی باسكەی نێودەوڵەتی لە ئامێز دەگرێت

کوردستان 01:14 PM - 2022-03-22

بۆ یەكەمجار لە مێژوودا، شاری سلێمانی كەرنەڤاڵێكی نێودەوڵەتی باسكە لە ئامێز دەگرێت.

رزگار محەمەد رەئوف راهێنەری هەڵبژاردەی باسكەی عیراق بۆ كچان و رێكخەری پاڵەوانێتییەكە لە لێدوانێكی رایگەیاند: سازدانی یەكەمین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی كچان لە سلێمانی بۆ یاری 3x3 لە كۆتایی ئەم مانگە لە شاری سلێمانی بە بەشداری شەش تیپ دەبێت لە رۆژانی 31-3 بۆ 2-4 لە ناو فامیلی مۆڵ .

وتیشی: ئامادەكارییەكان بەرەو كۆتایی دەچن و یەكێتیی تۆپی باسكەی جیهان ئاگادارە لەم پاڵەوانێتییە و لە رۆژانی داهاتووش دوو تیپ لە وڵاتی ئێرانەوە دەگەنە شاری سلێمانی .

راشیگەیاند: پاڵەوانێتییەكە كراوە دەبێت بۆ تەماشاكردنی بینەران و مەبەستمانە ئاستی كچە كوردەكانیشمان ببینن كە ماوەیەكی زۆرە لە مەشقی زانستی چڕن و چاوەڕێی ئەنجامی گەورەیان لە پاڵەوانێتییەكەدا لێ دەكرێت.

PUKmedia هەرێز جەمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket