رۆژی جیهانی دایك
جیهان 11:13 AM - 2022-03-22
ڕۆژی 21- 3 هه‌موو ساڵێك ڕۆژی جیهانی دایك یان جه‌ژنی دایكانه.
رۆژی دایك یان جه‌ژنی دایكان، رۆژێكی جیهانیه كه له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا له به‌روار و رۆژی جیاوازدا یادی ده‌كرێته‌وه، ئه‌و رۆژه وه‌ك ڕێزلێنانێك بۆ دایكان ته‌رخان كراوه تا په‌یوه‌ندی نێوان دایك و ڕۆڵه‌كانی پته‌و ببێت، هه‌رچه‌نده وڵاتانی جیهان له‌سه‌ر رۆژه‌كه‌ی ڕێك نه‌كه‌وتون، به‌ڵام زۆرینه‌یان 21ی مارسی هه‌موو ساڵێكیان وه‌ك رۆژی دایكان ته‌رخان كردووه.
زۆرینه‌ی وڵاتان له كاتی جیاوازدا یادی دایك ده‌كه‌نه‌وه، بۆ نموونه وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له 21ی مارسدا ئه‌و یاده ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له نه‌ویج 12ی شوبات كراوه به‌رۆژی دایك، هاوكات وڵاتانی باشوری ئه‌فریقا 8ی ئه‌یاریان كردۆته رۆژی دایك، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا 12ی مارس وه‌ك رۆژی دایكیان ده‌ستنیشان كردووه.
مێژووی رۆژی دایك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌ویش كاتێك نووسه‌ری ئه‌مریكیا جولیا وۆرد له سالی 1872 پێشنیاری كرد رێز له ژنێك بگرن به ناوی ئانا جارفس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رۆژێك دیاری بكه‌ن وه‌ك جه‌ژنێكی نیشتیمانی بۆ هه‌موو ئه‌و دایكانه‌ی كه ئازاری زۆریان به‌ده‌ست جه‌نگی ناوخۆییه‌وه چه‌شتووه، جولیا داوای له دایكان كرد له‌و رۆژه‌دا ئاهه‌نگ بگێرن، بۆ نموونه سه‌ردانی كه‌نیسه‌و مه‌یدانه‌كان بكه‌ن و وتار و ئامۆژگاری پێشكه‌ش بكه‌ن، ئامانجی جولیا ته‌نها رێز گرتن بوو له‌دایكان، بۆیه هۆكارێكی دیاری كراوی نیه.
پاشان ئانا جارفس بۆ یه‌كه‌مجار له 12ی ئایار1907 داوای كرد كه له كه‌نیسه‌ی شارۆچكه‌ی گرافتۆنی فه‌رجینیا ئاهه‌نگی رۆژی دایك بگێرن، دوای ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی پێنج ساڵدا ئاهه‌نگه‌كه سه‌رجه‌م شاره‌كانی ئه‌مریكای گرته‌وه، هه‌روه‌ها له سالی 1914 وودرو ویڵسۆن سه‌رۆكی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا بریا ی‌دا كه ئه‌و رۆژه بكرێته پشوو، دوای ئه‌مریكاش ئه‌م كلتوره به زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهاندا بڵاوبویه‌وه.
وه‌ك ئاماژه‌كان پێكرد وڵاتان له‌سه‌ر رۆژێك ڕێك نه‌كه‌وتوون كه هه‌مویان پێكه‌وه و له یه‌ك كاتدا ئاهه‌نگی رۆژی دایك بگێرن، بۆ نموونه له‌و وڵاتانی عه‌ره‌بیدا 21ی مارس و له ئه‌سیوبیا سه‌ره‌تای پایز و ئه‌رژه‌نتین سێیه‌م هه‌فته‌ی مانگی تشرینی دووه‌م و ئه‌مریكا 12ی مانگی مایۆ( ئایار) دیاری كراوه.
ئه‌م جه‌ژنه له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا گرنگیه‌كی ئه‌وتۆی پێنه‌دراوه، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه وڵاتانی ئیسلامی پێیان وایه زۆرینه‌ی ئه‌م جه‌ژنانه له ئه‌وروپاوه سه‌ری هه‌ڵداوه و پێویست ناكات لاسایی رۆژئاوا بكرێته‌وه، هۆكارێكی تری بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پێیان وایه ته‌نها رۆژێك بۆ دایكان كه‌مه‌و پێویسته هه‌موو رۆژێك جه‌ژنی دایكان بێت، چونكه له ئیسلامدا دایك و باوك پێكه‌وه ڕێزێكی زۆریان لێنراوه و ته‌نانه‌ت له قورئانی پیرۆزدا هاتووه كه منداڵ ده‌بێت رێز له دایك و باوكی بگرێت و گوێڕایه‌ڵیان بێت و ته‌نانه‌ت ( ئۆف) یش له‌به‌رامه‌به‌ریان نه‌كات، هه‌روه‌ها ئازاردانی دایك و باوك یه‌كێكه له تاوانه گه‌وره‌كان و له‌گه‌ڵ تاوانی هاوه‌ڵدانان بۆ په‌روه‌ردگار هاتووه.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28