كوردانی كه‌نه‌دا ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌گێڕن
تاراوگە 08:55 PM - 2022-03-20
له‌چوارچێوه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی له كه‌نه‌داو له‌ژێر درووشمی هاتنی به‌هار وجه‌ژنی نه‌ورۆز و به‌ره‌و ژیانێكی باشتر ، رۆژی 18/3/2022 له شاری تورونتۆ به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كوردستانیانی ئۆنتاریو و میوانان له خێزانی عه‌ره‌ب و فارس له ئاهه‌نگێكی شایسته و ڕازاوه‌دا به‌هاوكاری تیپی میوزیكی كوردی جه‌ژنی نه‌ورۆز و ساڵی نوێی كوردی له‌هه‌رێمی ئۆنتاریۆ پیرۆز كرا .
له سه‌ره‌تای ئاهه‌نگ خاتوو سه‌ناریا جه‌لال به‌ناوی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران به‌خێرهاتنی ئامه‌ده‌بووانی كرد و پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له به‌شداربووان و كۆمه‌ڵانی خه‌لكی كوردستان به‌گشتی كرد .
مسته‌فا یونسی ئه‌ندامی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له وته‌یه‌كی پیرۆزباییدا ، بڕگه‌و ته‌وه‌ری ئاهه‌نگی بۆ ئاماده‌بووان ڕوونكرده‌وه و هیوای شه‌وێكی خۆشی پڕ له‌یاده‌وری جوان بۆ ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگی ئه‌م شه‌و خواست .
جه‌لال سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی له كه‌نه‌دا و ڕێكخه‌ری ئاهه‌نگ، له وته‌یه‌كدا وێڕای پێرۆزبایكردنی جه‌ژنه‌كانی نه‌ورۆز و به‌هار و ساڵی نوێ ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له دابڕان به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی په‌تای كورونا جارێكی تر كوردستانیان توانیان له بۆنه‌ی یادی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا به‌یه‌ك شاد بنه‌وه خۆشی خۆیان ده‌ربڕن . سه‌رۆكی فیدراسیۆن له به‌شێكی وته‌یه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به كار و چالاكییه‌كانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی و چۆنێتی هاوكاریكردنی ژماره‌یه‌ك خێزان و هاتنیان بۆ كه‌نه‌دا باسكرد، دواتر سوپاسی ڕۆڵی كۆمیته‌ی ئاماده‌كاری و پێشوازی و ئه‌وانه‌ی هاوكاری نیشته‌جێ بوونی ئه‌و خێزانانه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌بواری دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار و خوێندن له قوتابخانه‌و زانكۆكاندا.
هه‌ر له میانه‌ی ئاهه‌نگدا چه‌ند خێزانێكی به‌شداربووانی ئاهه‌نگی نه‌ورۆز كه له ڕێگه‌ی فیدراسیۆنه‌وه هاتوون بۆ كه‌نه‌دا سوپاس و پێزانی خۆیان ئاڕاسته‌ی فیدراسیۆن و ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكاری و كارئاسانی نیشته‌جێ بوونیان بۆ كردوون .
دواترهونه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش ئه‌حمه‌د مه‌خموری وشه‌ماڵ ڕه‌سول و هاوكاری تیپی میوزیك به گۆرانی و ئاوازی فۆلكلۆری له‌گه‌ڵ زه‌ماوه‌ندی كوردی به‌شداربووان ئاهه‌نگه‌كه‌یان تا كاتێكی دره‌نگ رازانده‌وه .
PUKmedia عوسمان عه‌لی / كه‌نه‌دا
هەواڵی زیاتر
-
پەرلەمانتارێك: یەكخستنەوەی پێشمەرگە مەترسییەكان كەمتر دەكاتەوە
11:11 PM - 2022-06-28 -
مین بەشوانێكدا تەقییەوەو گیانیلەدەستدا
10:43 PM - 2022-06-28 -
ئەمین بابە شێخ: پێویستە حكومەت ژیانی مامۆستایان بپارێزێت
10:09 PM - 2022-06-28 -
شارەوانی سلێمانی جەژنانە قەدەغە دەكات
09:22 PM - 2022-06-28
ئەمانەش ببینە
یەكێتی لەبەغدا رۆڵی كاریگەری هەیە
05:09 PM - 2022-06-28
سەرۆك بافڵ: پێشوازی لەهەر پلانێك دەكەین بۆ رێكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بنرێت
03:15 PM - 2022-06-28
زانكۆی سەلاحەدین رۆژێكی خوێناوی بەڕێكرد
12:32 PM - 2022-06-28
زۆرترین خوێنراو
-
تەقە لە راگری كۆلێژێكی زانكۆی سەڵاحەدین دەكرێت
هەواڵ 09:38 AM - 2022-06-28 -
دامه‌زراندن له‌ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستپێده‌كات
کوردستان 09:24 AM - 2022-06-28 -
تەرمی 46 كۆچبەر بە خنكاوی دەدۆزرێنەوە
جیهان 09:19 AM - 2022-06-28 -
چۆن خۆمان له تای خوێنبه‌ربوون بپارێزین ؟
تەندروستی 09:08 AM - 2022-06-28 -
ئەمڕۆ لە مێژوودا
جیهان 08:40 AM - 2022-06-28 -
كەركوك.. 18حاڵەتی نوێی پەتای خوینبەربوون تۆماركرا
کوردستان 02:11 AM - 2022-06-28 -
گرنگترین ئەركەكانی حكومەتی داهاتوی عیراق ئاشكرا دەكرێت
عیراق 11:12 PM - 2022-06-27 -
ماڵی مام لەبەغدا کۆکەرەوەی لایەنە عیراقییەکان
کوردستان 10:53 PM - 2022-06-27