riklam

كۆتاییەكی پڕ دەستكەوت بۆ كچانی سیروانی نوێ

کوردستان 10:45 AM - 2022-03-20

پاش تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی عیراق كچانی سیروانی نوێ لە پاڵەوانێتییەكەدا بەئاست و ئەنجامەكانیان ناوی یانەی سیروانی نوێیان بەرزكردەوە پاش بەدەستهێنانی سەرجەم ئەنجامەكان لەئاستی پێشكەوتواندا.

بە پێی وتەی شەمام سەمەد ئەنجامەكان بەم شێوەیە بوون:

1- ئەسما صفدر  - 5000م رۆشتن - پلەی یەكەم
2- ئاسیا عەزیز قادر - هەڵدانی ڕم - پلەی یەكەم و شكاندنی ژمارەی تایبەتی خۆی.
3- لەنیا هێڤی - هەڵدانی قورسایی - پلەی سێیەم.
4- ئەسما سەعید - 800م ، 1500م- پلەی سێیەم و دووەم.
5-  شنیار عەبدوڵڵا  - 1500م - پلەی سێیەم.

لەئاستی تازە پێگەشتووانیشدا:
1- دێرین بەختیار  - 100م  ، 100م بەربەست - لەهەردوو یاریەكەدا پلەی یەكەمی عیراق و تۆماركردنی ژمارەی پێوانەیی نوێی عیراق.
3- فریشتە حسین  - 3000م رۆشتن - پلەی
یەكەم و شكاندنی ژمارەی خۆی.
3- مەستان عمر - 400م - پلەی دووەم.
4- ئیلاف ئاراس - 200م - پلەی دووەم.
5- پلەی یەكەمی ڕاكردنی پۆستەی تێكەڵ(100م+200م+300م+400م) بەبەشداری پاڵەوانان(فریشتە - ئیلاف - دێرین و مەستان).

ئەو راهێنەرە سوپاس بۆ پاڵپشتی هەمیشەیی یانەكەی و كۆلێجی پەروەردەی وەرزشی زانكۆی سلێمانی بۆ دابینكردنی یاریگا بۆ ئەو یاریزانەی.

PUKmedia هەرێز جەمال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket