riklam

كتێبی چیرۆكه‌كانی شار بڵاوده‌كرێته‌وه‌

کتێب 03:08 PM - 2022-03-19

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی به‌شی چالاكی وێژه‌یی، به‌هاوبه‌شی رێكخراوی دۆستانی هه‌ڵه‌بجه‌، مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌رتووكی چیرۆكه‌كانی شار- كتێبی دووه‌م گه‌شتێك به‌ناو ژیان و به‌رهه‌می (20) شاعیری شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا، ئه‌نجامدا، كه‌ له‌نوسینی كۆچه‌ر میرزا-یه‌.

به‌رگی دووه‌می كتێبی (چیرۆكه‌كانی شار) گه‌شتێكه‌ به‌نێو ژیان و به‌رهه‌می 20 شاعیری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 17-3-2022 له‌ ته‌لاری ھونه‌ر مه‌راسیمی ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی بۆ كرا.

له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا، د. موحسین ئه‌دیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیریی و ھونه‌ری سلێمانی وته‌یه‌كی ده‌ستخۆشیی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: ئه‌ركی ھه‌موو لایه‌كمانه‌ پشتیوانیی كاری فه‌رھه‌نگیی و كلتوریی بكه‌ین به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ بۆ ھاندانی گه‌نجان و بواری نووسین بێت و بۆ شارێكی زامداری وه‌كو ھه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌ھیدیش بێت.

جێی ئاماژه‌یه‌، داهاتی كتێبی (چیرۆكه‌كانی شار) ده‌به‌خشرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له‌شاری سلێمانی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket