یه‌كێتی مامۆستایان: بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دره‌نگ كه‌وت
کوردستان 03:25 PM - 2022-03-18
دوای راگه‌یاندنی ژماره‌یه‌ك بریاڕ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی پێداچونه‌وه به وانه‌كانی زمان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن و بایه‌خدانی زیاتر به‌زمانی كورددی، سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت بڕیاره‌كان گرنگ و پێویست بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دره‌نگه و ده‌بوو زووتر ده‌ربكرێت.
عه‌بدولواحید مه‌حه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه به PUKmedia ی راگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌ستمانكردووه كه‌مكوری له‌بابه‌ته‌كانی زمانی كوردی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن هه‌یه و چه‌ندین جار وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و لایه‌نی په‌یوه‌ندارمان له‌و باره‌یه‌وه ئاگه‌داركردۆته‌وه، كه‌چی وه‌كو پێویست به‌هه‌ندوه‌رنه‌گیراوه.
وتیشی: ئێستاش كه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی زمانی كوردی ده‌ركردووه، تاكو له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن پێداچونه‌وه و بایه‌خی زیاتری پێبدرێت، به‌هه‌نگاوێكی باشی ده‌زانین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پێمانوایه كاته‌كه‌ی دواكه‌وتووه، ده‌بوو زووتر ئاوڕله‌و بابه‌ته بدرێته‌وه.
راشیگه‌یاند: ده‌ركردنی بڕیار گرنگه، به‌ڵام له‌وه گرنگتر جێبه‌جێكردنیه‌تی له ئه‌رزی واقع، به‌تایبه‌تی پرسی زمانی دایك، كه هاوشێوه‌ی مێژووی میلله‌تان، دووبابه‌تی زۆر گرنگ و چاره‌نوسسازن، به‌جۆرێك له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان بایه‌خی زۆری پێده‌درێ و له‌كاره له‌پێشینه‌كانی داموده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانیان داده‌ندرێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان پێشیوابوو: ئه‌گه‌ری بابه‌تی زمانی كوردی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی حكومی گرنگ و پێویست بێت، ئه‌وا بۆ خوێندگا تایبه‌ت و ئه‌هلییه‌كانیش به‌هه‌مانشێوه‌یه، چونكه ده‌بێت سه‌رجه‌م خوێندنگا حكومی و تایبه‌ته‌كان له‌ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابن و رێنمایی و بڕیاره‌كانی حكومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن.
عه‌بدولواحید مه‌حه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خسته‌روو: جگه له لایه‌نی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ، له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیش پێویسته مامۆستای به‌توانا و پڕ زانست و زانیاری ئاماده‌بكه‌ن، تاكو بتوانن به‌باشی ئه‌ركاكانی خۆیان له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندن جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به بابه‌تی زمانه‌وه هه‌یه.
هاوكات سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایان كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان بۆ مامۆستایان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ته‌واوكردنی پڕۆگرامی ساڵی خوێندن، كه به گوێره‌ی ستانداردی جیهانی 200رۆژ و 900 سه‌عات بۆ ساڵی خوێندن داندراوه، به‌مه‌رجی سه‌ره‌كی زانی له‌وه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندن سه‌ركه‌وتووبێت.
PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24