ژماره‌ی ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی
کوردستان 10:59 AM - 2022-03-18
له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ر سێ كه‌س و ئۆتۆمبێلێكی به‌رده‌كه‌وێت
كوردستان رووبه‌رووی قه‌ره‌باڵغیه‌كی مه‌ترسیداری هاتووچۆ ده‌بێته‌وه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی هاتووچۆی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، له‌هه‌ر 3 كه‌س 1 كه‌س خاوه‌نی ئۆتۆمبێڵی تایبه‌تی خۆیه‌تی.
ژماره‌ی ئۆتۆمبێل به‌خێراییه‌كی زۆر‌و ترسناك له‌شاری هه‌ولێرو شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كات كه ئه‌مه‌ش جه‌نجاڵیه‌كی زۆری له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان دروستكردووه كه سه‌ڕه‌رای دروستكردنی ده‌یان به‌رزه پرد‌و ژێر پرد‌و چه‌ندین شه‌قامی سه‌ره‌كی تازه تێیاندا ، كه‌چی تادێت قه‌ره‌باڵخی شه‌قامه‌كان زیاتر ده‌بێت كه هۆكارێكه بۆ بێزاربوونی خه‌ڵكی شاره‌كان و دواكه‌وتنیان له‌كارو هاتووچۆو پیسبوونی ژینگه‌یان ، به‌ڕای پسپۆڕانی بواری هاتووچۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته ده‌بێت چه‌ند رێوشوێنێكی به‌په‌له بگیرێته‌به‌ر.
عه‌بدولقادر سدیق شاره‌زا له‌بواری هاتووچۆو سه‌باره‌ت به‌هۆكاری قه‌ره‌باڵغی هاتووچۆی شه‌قامه‌كانی هه‌رێم به PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان پابه‌ندنه‌بوونی هاووڵاتیانه له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل كه پابه‌ندی یاساكانی هاتووچۆ نابن سه‌ڕه‌رای بوونی به‌رزه‌پردو ژێرپرد ، به‌ڵام كاتێك شوفێران شاره‌زاییان له‌یاساكانی هاتووچۆ نه‌بوو ، ئه‌وا گرفتی گه‌وره دروست ده‌بێت كه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان نوسینگه‌كانی فێركردنی شوفێریه كه ئه‌وان ده‌بێت كارێكی ته‌واو ئه‌نجام بده‌ن بۆ دروستكردنی شوفێر نه‌وه‌ك بینێرێت بۆ ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی لێخوڕین ، چونكه ده‌بێت له‌وێ یاساكانی هاتووچۆ به‌چڕو پڕی تێبگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان ئاڵۆزی دروست نه‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی شه‌قامه‌كان به‌كاربێنن ، به‌ڵام تائێستا ئه‌و كاره له‌لایه‌ن نوسینگه‌كانه‌وه نابینم.
وتیشی: ئه‌و كارانه‌ی ده‌بنه هۆكاری قه‌ره‌باڵخی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بریتین له‌وه‌ی شوفێره‌كان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان به‌دوو سایدو سێ ساید ده‌وه‌ستن كه ده‌بێته هۆكاری خنكانی هاتووچۆ كه مه‌ترسیه‌كانی بریتیه له‌ڕێگرتن له‌ئۆتۆمبێلی ئه‌مبولانس كه له‌وانه‌یه نه‌خۆشێكی پێبێت له‌ئه‌نجامی رێگرتن لێی له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه گیان له‌ده‌ستبدات یا له‌وانه‌یه ئۆتۆمبێلێك توشی سووتان بێت به‌هۆی نزیكی له‌ئۆتۆمبێڵی تر له‌وانه‌یه ئه‌وانی تریش بسوتێنێت یا رێگا له‌بازرگانێك ده‌گرێت كه كارێكی بازرگانی هه‌یه یا له‌و هاووڵاتیانه‌ی كارێكی به‌په‌له‌یان هه‌یه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی قه‌ره‌باڵغی ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان زۆره كه رۆژانه به‌هۆی هاتنی میوانێكی زۆر‌و بوونی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن ئۆتۆمبێل ته‌نیا له‌ناو شاری هه‌ولێر هاتووچۆ ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ر شه‌قامه‌كانی هێشتا زۆر‌و فراوان نه‌كه‌ین و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاویش ئۆتۆمبێل هاورده بكرێت ، ئه‌وا قه‌ره‌باڵخیه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌رچه‌نده پردیش زۆر دروستكراوه ، بۆیه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم توانای دارایی هه‌بێت ده‌بێت هۆكاری گواستنه‌وه‌ی گشتی بهێنرێته هه‌رێم و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌رو میترۆ دروستبكات و پاس له‌جیاتی ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێله هاورده بكات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رێگا بدات هه‌موو ساڵێك مۆدێلێك ئۆتۆمبێل هاورده‌بكرێت با به‌دوو ساڵ یه‌ك مۆدێل رێگا به‌هاورده‌كردنی بدات ، چونكه ئه‌و هه‌موو شه‌قامه‌مان نیه ئه‌گه‌ر ئه‌و رێوشوێنانه نه‌گرینه‌به‌ر ، ئه‌وا له‌داهاتوو خنكانی هاتووچۆ به‌شێوه‌یه‌ك دروست ده‌بێت كه هیچ كه‌سێك توانای هاتووچۆی نامێنێت ئه‌گه‌ر له‌شاری هه‌ولێریش ئه‌و ژماره پرد‌و ژێر پرده دروست نه‌كرابایه ئێستا شاره‌كه ده‌بوو به‌پاركی ئۆتۆمبێل.
سه‌باره‌ت به‌یاساكانی هاتووچۆ ، ئه‌و پسپۆڕه‌ی هاتووچۆ رایگه‌یاند : ئێمه یاسای هاتووچۆی ساڵی 86 ی ساڵی 2004 مان هه‌یه كه ئێستا هه‌مواركراوه‌ته‌وه‌و كاری پێده‌كه‌ین ، به‌ڵام یاساكه كه‌موكوڕی تێدایه‌و ده‌بێت هه‌مواربكرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بته‌وێت به‌ربه‌ستێك بۆ شوفێر دابنێیت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی نه‌كات به‌ر له‌هه‌موو شتێك رێنمایی و ئامۆژگاری ده‌كه‌یت دواتر ئه‌گه‌ر پابه‌ند نه‌بوو ، ئه‌وا سزای دارایی ده‌ده‌یت كه ده‌بێت سزاكه به‌جۆرێك بێت كه ئه‌و شوفێره هه‌ست به‌وه بكات كه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی بكات زیانی دارایی ده‌كات، به‌ڵام له وڵاتی ئێمه سزا داراییه‌كانی هاتووچۆ بۆ سه‌رپێچی كه‌من و ده‌بێت زۆر زیاتر بكرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌پێشوودا له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عیراق شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌دیزانێكی خراپ دروستكراون و به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك بایه‌خیان به‌دروستكردنیان نه‌دراوه‌و شاره‌وانیه‌كانی ئه‌وكات به‌رپرسیارن له‌و كه‌موكوڕیه ، بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا ئێمه تووشی كێشه‌ی خنكانی هاتووچۆ نه‌بین كه به‌هۆیه‌وه ئێستا ناتوانین شه‌قام بۆ پایسكل و بارهه‌ڵگر جیاكه‌ینه‌وه ده‌بێت باڵه‌خانه‌یه‌كی زۆر بڕوخێنین كه ده‌بێت به‌ملیاره‌ها دۆلار قه‌ره‌بووی خاوه‌نه‌كانیان بكرێت كه هه‌مووی بارگرانی داراییه‌كه‌ش له‌سه‌ر حكومه‌ت ده‌بێت.
بڵند عارف كه گه‌نجێكی شاری هه‌ولێره ده‌ڵێت: جگه له‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێل ، به‌ڵام چه‌ندین سه‌رپێچی هه‌ن كه ده‌بنه هۆكاری دروستبوونی قه‌ره‌باڵخی وه‌كو وه‌ستانی شوفێر له‌شوێنی سوڕانه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان له‌نزیك چواڕییانه‌كان كه نابێت ئۆتۆمبێل بوه‌ستێت یا شوفێرێك بۆ كڕینی شتێكی بچووك له‌دوكانێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ناوه‌ڕاستی شه‌قام ده‌وه‌ستێنێت و له‌دوای خۆیه‌وه هاتووچۆی ده‌یان ئۆتۆمبێل په‌كده‌خات كه به‌داخه‌وه كارمه‌ندانی پۆلیسی هاتووچۆ بۆ ئه‌و سه‌رپێچیه زه‌قانه له‌شاری هه‌ولێر زۆر خه‌م ساردن و سزای سه‌رپێچیكاران ناده‌ن.
هه‌ر له‌باره‌ی قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێرو شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان، عه‌میدی هاتووچۆ ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گشتی هه‌رێمی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی قه‌ره‌باڵغی سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ بوونی زیاتر له 1 ملیۆن و 980 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌پێی پێوه‌ری جوگرافیا‌و ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێم ئه‌و ژماره‌یه یه‌كجار زۆره ، به‌پێی ستانداردی جیهانی ده‌بێت له‌وڵاتێك بۆ هه‌ر 7 كه‌س یه‌ك ئۆتۆمبێل هه‌بێت و لێی بخوڕێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌راورد بكه‌ین ده‌بینین له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر 3 كه‌س ، 1 كه‌س ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ، به‌و پێیه‌ش بێت رێژه‌ی ئۆتۆمبێل زۆر له‌ستانداردی جیهانی زیاتره.
وتیشی: یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كانی جه‌نجاڵی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌رێم بوونی زیاتر له 90 هه‌زار ئۆتۆمبێلی كرێی تاكسیه كه ژماره‌یان له‌پێویست زۆر زیاتره كه ئه‌وه‌ش به‌هۆی كه‌می گواستنه‌وه‌ی گشتی ئه‌و دیارده‌یه دروستبووه.
سه‌باره‌ت به‌یاسای هاتووچۆش ئه‌سعه‌د مه‌لا كه‌ریم وتی : دوای روخانی رژێمی به‌عس، پۆل بریمه‌ر حاكمی سه‌ربازی ئه‌وكاتی عیراق یاسای هاتووچۆی عیراقی هه‌ڵوشانده‌وه كه ده‌توانرا به‌پێی یاساكه ئه‌و شوفێرانه‌ی كه به‌هۆی سه‌رپێچیه‌كانیان قه‌ره‌باڵخی دروست ده‌كه‌ن سزای توندیان له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی هاتووچۆوه بدرێت كه ده‌گه‌یشته كشاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شوفێریه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كه دواتر یاسایه‌كی نوێی ده‌رهێنا كه كه‌موكوڕی زۆری تێدایه ، بۆیه ئێستا ئێمه به‌نیازی به‌ستنی كۆنفرانسێكین بۆ هاتووچۆ كه تێیدا یاسایه‌كی تازه‌ی تایبه‌ت به‌هاتووچۆ له‌هه‌رێمی كورستان ده‌رده‌كه‌ین.
PUKmedia ئا / ره‌وه‌ست نه‌وزاد - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23