riklam

په‌روه‌رده‌ چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات

کوردستان 05:37 PM - 2022-03-17

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد و رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرامه‌كان راسپێردراوه‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 پێداچونه‌وه‌ به‌ به‌شه‌ وانه‌ی زمانی كوردی له‌ قوتابخانه‌ ناحكومیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بكرێت به‌جۆرێك زیاتر بێت له‌ژماره‌ی ئه‌و به‌شه‌ وانانه‌ی كه‌ له‌ئێستادا هه‌ن بۆ خوێندنی كوردی.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ژماره‌یه‌ك بڕیار له‌باره‌ی گرنگیدان به‌ زمانی كوردی له‌ قوتابخانه‌ حكومی و ناحكومیه‌كان و بابه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و كارامه‌ییه‌كان ده‌رچوه‌ و بڕیاردراوه‌ بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 بۆ پۆلی 1-3 ی بنه‌ڕه‌تی راهێنانی به‌رده‌وام بۆ مامۆستایانی زمانی كوردی ئه‌نجامبدرێت.

هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، ره‌شنوسی ستراتیژی په‌ره‌پێدان و راهێنانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ په‌سه‌ندكرا و ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی.

PUKmedia وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket